هێزەێکی ئەمنیی حکوومەتی سووریا دەچنە ناو حەسەکە

ئەمڕۆ دووشەممە، 2ـی شوباتی 2026، بە گوێرەی زانیارییەکانی نێردراوی کوردستان24، هێزێکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەگەڵ هێزەکەی دیمەشقدان.

بەگوێرەی زانیارییەکان، تەنیا 15 ئۆتۆمبێلی هێزەکانی سووریا دەچنە ناو حەسەکە.

لەلایەکی دیکەوە هەر ئەمڕۆ شاندێکی باڵای سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا "ئەنەکەسە" بە سەرۆکایەتی محەممەد ئیسماعیل سەرۆکی ئەنەکەسە گەیشتە دیمەشق.

 بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکوومەتی سووریا و شاندەکە ئەمڕۆ دووشەممە، 2ـی شوباتی 2026 لەسەر بانگهێشتی فەرمی وەزارەتی دەرەوەی سووریا گەیشتە پایتەختی ئەو وڵاتە و بڕیارە چەند دیدار و کۆبوونەوەیەکی سیاسی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەنجام بدەن

پێشتریش سلێمان ئۆسۆ ئەندامی سەرۆکایەتیی ئەنەکەسە بە کوردستان24ی راگەیاندبوو، نووسینگەی وەزیری دەرەوەی سووریا پەیوەندییان پێوەکردووە و داوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆکایەتیی ئەنەکەسە کردووە. 

گوتیشی: ئەنەکەسە بە مەبەستی دەربڕینی بۆچوونە سیاسییەکانی خۆی و داواکارییەکانی گەلی کورد لە دیمەشق، ئەو بانگهێشتنامەیەی قبووڵ کردووە.