سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی کوردستان و ئەڵمانیا دەکاتەوە
ئەمڕۆ دووشەممە، 02ـی شوباتی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بێریڤان ئایماز، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی نۆردراین - ڤێستڤاڵنی ئەڵمانیا کرد.
بە گوێرەی راگەیەنراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئەڵمانیا لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کرایەوە.
وەک ئەوەی لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە "جێگری سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی هەرێمی نۆردراین - ڤێستڤاڵنی ئەڵمانیا، رۆڵی کارای هەرێمی کوردستانی لە پاراستنی ئاسایش و ئارامیی ناوچەکە و بە تایبەتی هێورکردنەوەی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی سووریا و داکۆکیکردن لە مافەکانی گەلی کورد و پێکهاتەکانی دیکەی ئەو وڵاتە، بەرز نرخاند."