برازایه‌كی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كۆچی دواییكرد
كوڕی برای ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی كۆماری توركیا به هۆی تووشبوونی به كۆرۆنا كۆچی دواییكرد.
K24 – هه‌ولێر:
كوڕی برای ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی كۆماری توركیا به هۆی تووشبوونی به كۆرۆنا كۆچی دواییكرد.
میدیای توركیا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ ئه‌حمه‌د ئه‌ردۆغان، برازای ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی كۆماری توركیا، له ته‌مه‌نی (73 ساڵ)ی‌دا له نه‌خۆشخانه و له ژێر چاره‌سه‌ری پزیشكدا كۆچی دواییكرد.