هەندرێن وەرتی: بازاڕی زێڕینگەرانی هەولێر ئارامی و ئەمانەتی تێدایە
رۆژی پێنجشەممە دابەزینی بەرچاو لە نرخی زێڕ و زیوی روویدا، دواتر بووە هۆی هەڵکشان و داکشان لە نرخەکەی تاوەکوو ئەمڕۆ.
لەم بارەیەوە ئەمڕۆ دووشەممە، 2ـی شوباتی 2026، هەندرێن وەرتی سەرۆکی سەندیکای زێرینگەرانی هەولێر، بە کوردستان24ـی راگەیاند: ئەمانەت و ئاسایشی زۆر لە نێو بازاڕی هەولێر هەیە، بەتایبەتی لە بازاڕی زیڕینگەران، ئەو کەسەی مامەڵەی زێر دەکات دەبێت خاوەنی مۆڵەتی فەرمی بێت و لە نێو بازاڕ بێت، نەوەکوو لەسەر شەقام.
ئاماژەی بەوە دا، خەڵکێک هەرگیز کاری زێڕی نەکردووە بازاڕی شڵەژاندووە، کاری زێڕینگر نییە راوێژ بداتە خەڵک تەنیا رێنمایی دەدات، وەکو سەندیکای زێڕینگەران داوا لە هاووڵاتییان دەکەین تەنیا زێڕ لەو کەسانە بکڕن و بفرۆشنەوە کە مۆڵەتی فەرمیان هەیە.