سەرۆکی حکوومەت رێز و پێزانینی هەرێمی کوردستان بۆ پشتیوانیی ئوردن دووپات دەکاتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە، 03ـی شوباتی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی، لەگەڵ جەعفەر حەسان، سەرۆکوەزیرانی ئوردن کۆبووەوە.

بە گوێرەی راگەیەنراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان "لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا."

وەک ئەوەی لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە "سەرۆکوەزیرانی ئوردن، سڵاو و ڕێزی شا عەبدوڵلای دووەمی بە سەرۆکی حکوومەت گەیاند و خواستی وڵاتەکەی بۆ برەودانی زیاتر بە پەیوەندیی دوولایەنە دەربڕی. هاوکات سەرۆکی حکوومەت رێز و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتیوانیی ئوردن و بەتایبەتیش شا عەبدوڵڵا دووپات کردەوە."