لایه‌نه كوردییه‌كانی عه‌ین عیسا ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی توركیا ده‌كه‌ن
پارت و لایه‌نه سیاسییه كوردییه‌كان له شاری "عه‌ین عیسا" و ده‌وروبه‌ری كۆبوونه‌وه و به‌یه‌كه‌وه دژایه‌تی خۆیان بۆ هێرشه‌كانی توركیا دژی ناوچه‌كه‌یان راگه‌یاند.
K24 – هه‌ولێر:
پارت و لایه‌نه سیاسییه كوردییه‌كان له شاری "عه‌ین عیسا" و ده‌وروبه‌ری كۆبوونه‌وه و به‌یه‌كه‌وه دژایه‌تی خۆیان بۆ هێرشه‌كانی توركیا دژی ناوچه‌كه‌یان راگه‌یاند.
ئه‌و لایه‌نه سیاسییانه، له به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شدا رایانگه‌یاند، هه‌وڵێكی دیكه له ئارادایه بۆ داگیركردنی ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی دیكه‌ی باكووری سووریا، كه هێزه كوردییه‌كان له ده‌ستی چه‌كدارانی داعش رزگاریان كردبوو.
هه‌روه‌ها هاتووه: ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر عه‌ین عیسا ده‌ریده‌خات، توركیا پابه‌ند نابێت به رێككه‌وتنی ئاگربه‌سته‌وه و ئه‌مه‌ش پرسیاری درووستكردووه، چاره‌نووسی ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی توركیا و ئه‌مه‌ریكا له لایه‌ك و توركیا و رووسیا له لایه‌كی دیكه‌وه له باره‌ی ره‌وشی سووریا به كوێ ده‌گه‌ن.
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌و لایه‌نه كوردییانه داوایان كردووه، كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی فشار بخاته سه‌ر توركیا و رێگه نه‌دات له‌شكركێشی بكاته سه‌ر ناوچه‌كه‌یان.
ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه، توركیا هێزی خۆی و میلیشیا لایه‌نگره‌كانی له به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی سنووری عه‌ین عیسا مۆڵ داوه به ئامانجی هێرشكردنه سه‌ر ناوچه‌كه و رۆژانه‌ش گرووپ و میلیشیا چه‌كدارییه‌كان به پشتیوانی تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هێڵی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕڤانانی سه‌ر به هه‌سه‌ده له سنووری ناوچه‌كه.