بەرهەم ساڵح: دۆخی سووریا جێی نیگەرانییە

ئەمڕۆ چوارشەممە، 4ـی شوباتی 2026، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ عەممار نەجمەدین، نێردراوی کوردستان24 لە دوبەی، بەرهەم ساڵح، كۆمیسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران، تیشکی خستە سەر دوایین هەوڵەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ گەیاندنی هاوکاری بۆ رۆژئاوای کوردستان و بە تایبەتی شاری کۆبانێ.

لە لێدوانەکەیدا، بەرهەم ساڵح نیگەرانی خۆی لە تێکچوونی دۆخی سووریا دەربڕی و ستایشی رۆڵی هەرێمی کوردستانی کرد لە پشتیوانیکردنی رۆژئاوای کوردستان، لەو بارەیەوە گوتی: "رۆڵی هەرێمی کوردستان لە گەیاندنی هاوکارییەکان بە بەرز دەنرخێنین."

لە کۆتایی ئاخاوتنەکەیدا، ئاماژەی بەو ڕێککەوتن و ئاگربەستە کرد کە واژۆ کراوە و گوتی: "هیوادارین ئەو ئاگربەستەی هاتۆتە ئاراوە وەک خۆی جێبەجێ بکرێت بۆ ئەوەی رێگە خۆش بکات بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان."

گوتیشی: هەوڵەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەیانی هەوکارییەکان بۆ کۆبانێ بەردەوامە. هەروەها هاوکارییەکانیش هەندێکیان بۆ حەلەب، هەندێکی دیکەش بۆ قامشلۆ و کۆبانێ بووە.