نرخی نەوت بەرز بووەوە
بە پێی نوێترین داتاکانی بازاڕی وزە، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینی و لە ئاستی 70 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک نزیک بووەتەوە، ئەمەش وەک درێژەپێدەری ئەو شەپۆلە گەشەسەندنەی کە لە دوێنێوە بازاڕەکانی نەوتی گرتووەتەوە.
چوارشەممە، 4ـی شوباتی 2026، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاوی کردەوە، لە مامەڵەکانی ئەمڕۆدا نرخی نەوت درێژەی بەو دەستکەوتانە دا کە ڕۆژی رابردوو بەدەستی هێنابوون و ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە.
بە پێی ئامارەکان، گرێبەستە دواخراوەکانی نەوتی خاوی برێنت بە بڕی 65 سەنت و بە رێژەی 1.0% بەرز بووثفثصث بەمەش نرخی هەر بەرمیلێک گەیشتووەتە 67 دۆلار.
هاوکات، نەوتی خاوی قۆژئاوای تەکساسی ئەمریکیش گەشەی بەخۆیەوە بینیوە و بە بڕی 69 سەنت و بە ڕێژەی 1.1% بەرز بووەتەوە، کە نرخی هەر بەرمیلێک گەیشتووەتە 63 دۆلار و 90 سەنت.
ئەم بەرزبوونەوەیەی ئەمڕۆ لە کاتێکدایە کە دوێنێ سێشەممە، هەردوو پێوەرە سەرەکییەکەی نەوت (برێنت و تەکساس) نزیکەی 2% بەرزبوونەوەیان تۆمار کردبوو، بەمەش ئاماژەکانی بازاڕ بەرەو سەقامگیریی نرخ لە ئاستێکی بەرزتردا دەڕۆن.