مامۆستایەک 67 ساڵە لە یەک قوتابخانە وانە دەڵێتەوە

مامۆستایەکی ئەمریکی ناوی چووە کتێبی گینسەوە بۆ ژمارە پێوانەییەکان چونکە 67 ساڵە لەیەک قوتابخانە وانە دەڵێتەوە.

بیڤەرلی هانێت، خانمە مامۆستایەکی زمانی ئینگلیزییە و تەمەنی 90 ساڵە، ناوی چووە کتێبی گینسەوە بۆ ژمارە پێوانییەکان، چونکە 67 ساڵە لەیەک قوتابخانەی شاری دیترۆیتی ویلایەتی میشیگنی ئەمریکا وانە دەڵێتەوە.

مامۆستا بڤەرلی دەڵێت: زۆرینەی ئەو قوتابیانەی بەمنداڵی وانەم پێگوتوون، ئێستا بوونەتە داپیرە و باپیرە، هەندێکیشیان لەژیان نەماون. ئەو خاتوونە مامۆستایە لەساڵی 1959 وە دەستی بە وانەگوتنەوە لە قوتابخانەیەکی شاری دیترۆیت کردووە، سەرباری ئەوەی دەیان جار دەستەی بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکە گۆڕاون, بەڵام ئەو هەر وەکو خۆی ماوەتەوە و بەردەوام بووە لە وانە گوتنەوە. قوتابخانەکەش لە بەرانبەر ئەو خزمەتەی کردوویەتی لەناو حەوشەی قوتابخانەکەدا پەیکەریان بۆ دروستکردووە.

ئەو مامۆستایە رەتی کردووەتەوە خانەنشین بکرێت و تەنانەت لە دادگای سکاڵای تۆماکردووە بۆ ئەوەی خانەنشینی نەکەن، دادگاش داواکەی پەسەند کردووە و رێگەی داوە وانە بڵێتەوە.