بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی کۆنگرەی تەندروستیی میزۆپۆتامیا دەستیپێکرد
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 5ـی شوباتی 2026، بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی و بە بەشداریی 800 پزیشک و پسپۆڕی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی، 11ـەمین کۆنگرەی تەندروستیی میزۆپۆتامیا لە هەولێر دەستیپێکرد. بڕیارە سەرۆک بارزانی لە کۆنگرەکەدا گوتارێک پێشکەشی ئامادەبووان بکات.
کۆنگرەکە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام دەبێت، تێیدا تیشک دەخرێتە سەر نوێترین پێشکەوتنە تەندروستی و پزیشکییەکانی جیهان، هاوکات گفتوگۆ لەبارەی رێگەکانی چارەسەرکردن و کۆنتڕۆڵکردنی نەخۆشییە باوەکان دەکرێت.