له به‌غدا مۆنۆمێنتێك و مۆزه‌خانه‌یه‌كی تایبه‌ت به ئێزدییه‌كان داده‌مه‌زرێت
به‌م نزیكانه مۆنۆمێنت و مۆزه‌خانه‌یه‌كی تایبه‌ت به كۆمه‌ڵكوژی ئێزدییه‌كان له لایه‌ن داعشه‌وه له به‌غدا داده‌نرێت.
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مینداری به‌غدای پایته‌خت، عه‌لا معن، رایگه‌یاند، به‌م نزیكانه مۆنۆمێنت و مۆزه‌خانه‌یه‌كی تایبه‌ت به كۆمه‌ڵكوژی ئێزدییه‌كان له لایه‌ن داعشه‌وه له به‌غدا داده‌نرێت.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ئه‌مینداری به‌غدا روونیكرده‌وه، ئه‌و بڕیاره‌یان له پێناو دامه‌زراندنی مۆزه‌خانه‌یه‌كی تایبه‌ت به هه‌مه‌جۆری فیكری و قوڵكردنه‌وه‌ی گیانی لێبوردن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندڕه‌وی و توندوتیژی ده‌ركردووه.
هه‌روه‌ها هاتووه: ئه‌میندارێتی به‌غدا له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی شوێنێكی گونجاوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مۆنۆمێنته‌ی لێ دابنرێت.