وەزارەتی پەروەردە گۆڕانکاری لە هەندێک وانە دەکات
وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، گۆڕانکاری لە وانەی بیرکاری پۆلەکانی چوار و پێنج و شەش دەکرێت، هاوکات فیزیای بەشێک لە پۆلەکان دەگۆڕدرێت.
پێنجشەممە 5ـی شوباتی 2026، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، گۆڕانکاری لە وانەی بیرکاری پۆلەکانی چوار،پێنج و شەش ئەنجام دەدرێت، هەروەها کوردی و فیزیای بەشێک لەپۆلەکان دەگۆڕدرێت، ئەم بڕیارەش لە لایەن وەزارەتی پەروەردەوە دراوەو جێبەجێ دەکرێت.
وەزیری پەروەردە سەبارەت بە مووچەی مامۆستایان، گوتی،" حکوومەتی هەرێم هەموو پابەندییەکانی خۆی جێبەجێکردووە، مووچەی مامۆستایانیش لەگەڵ مووچەی فەرمانبەرانی دیکەی هەرێم ئەرکی بەغدایە دابینی بکات، وەزارەتی پەروەردە لای خۆیەوە بەبێ کێشە لیستی فەرمانبەر و مامۆستایانی رادەست کردووە.