زەوی بەسەر 13 هەزار فەرمانبەری زاخۆ دابەش دەکرێت
قایمقامی زاخۆ: ئەوانەی زەوییان بەر ماستەرپلان دەکەوێت قەرەبوو دەکرێنەوە
مشیر محەمەد، قایمقامی زاخۆ، بە كوردستان 24ی راگەیاند، پرۆسەی دابەشكردنی زەوی فەرمانبەران بەردەوامە و لە قۆناغی دووەمدا زیاتر لە 13 ھەزار فەرمانبەر سوودمەند دەبن.
گوتیشی، ئێستا كار لەسەر قەرەبووكردنەوەی خاوەن زەوییەكان دەكرێت كە ھەوڵدەدەن لەماوەی یەك مانگی داھاتوودا كۆتایی پێبێت.
لە 27ـی ئاداری 2024، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیران، بڕیار درا بە دابەشکردنی زەوی بەسەر هەموو ئەو فەرمانبەرانەی سوودمەند نەبوونە لە وەرگرتنی زەوی بە مەرجێک ماوەی خزمەتییان کەمتر نەبێت لە 8 ساڵ خزمەتکردن.
بڕیارەکە لە 28ـی ئایاری 2024، لە رۆژنامەی وەقائیعی کوردستان بڵاو کرایەوە.