بەهۆی گرانبوونی زێر رێژەی هاوسەرگیری لەنێو گەنجانی ئێزدیی کەمبووەتەوە
بههۆی گرانبوونی زێڕ پرۆسهی هاوسهرگیریی بۆ گهنجان ئاسان نییه و گهنجانی ئێزدییش له كاریگهرییهكانی بێ بهش نهبوون و رێژهی هاوسهرگیریی لهناویاندا كهمبووهتهوه، گهنجێكی ئێزدی دهڵێت، پێویسته ئهنجوومهنی رۆحانی ئێزدییان گۆڕانكاری له بڕیارهكهی بكات و كڕینی زێڕ لهكاتی هاوسهرگیریی له 40 مسقالهوه كهمبكاتهوه.
گرانبوون و جێگیرنەبوونی نرخی زێڕ لە بازاڕدا بۆ گەنجانی ئێزدی گلەییەکی زۆر گەورەیە، عەمار گەنجێکی ئێزدییە و دەبینێت رێژەی پێکهێنانی ژیانی هاوسەرگیری لەناو گەنجاندا وەک ساڵانی رابردوو نییە و زیاتر لە %50 هاوسەرگیری کەمیکردووە.
عەمار عیسا، هاووڵاتی بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئەو کێشە گەورەیەی ئێمە دەیبینی زێڕە، واتە بەرزبوونەوەی زێڕ، هەموو رۆژێک گرامی زێڕ بەرز دەبێتەوە، مارەیی ئێزدییەکانیش بە زێڕەوە بەستراوەتەوە، ئەمەش یەکێکە لە کێشە سەرەکییەکان کە زۆرێک لە گەنجانی ئێزدی ناتوانن هاوسەرگیری بکەن، چونکە زێڕ گرانە و مارەییەکەش گرانە.
ئەم هۆڵی ئاهەنگە لەم دوو مانگەی رابردوودا تەنیا چوار ئاهەنگی ژیانی هاوسەرگیری تێدا ئەنجامدراوە، پێش ئێستا رۆژانە ئاهەنگی تێدا بوو.
بەشار کۆدی، خاوەنی هۆڵی ئاهەنگ دەڵێت، لەم ماوەیەدا بە یەکجاری داوەت کەم بووەتەوە، پێشتر هەموو رۆژێک داوەت هەبوو، دەزانن ئەمەش هۆکاری خۆی هەیە، گرانبوونی زێڕیش کاریگەریی خۆی هەیە، بۆیە ئاهەنگ زۆر زۆر کەمی کردووە.
جڤاتی رۆحانی ئێزدییەکان پێشتر چەندین بڕیاریان دەربارەی دیاریکردنی مسقاڵە زێڕ بۆ مارەیی کچ دابوو، داوا دەکرێت بڕیارێکی دیکە بدرێت.
سعود مستۆ، نوێنەری ئەنجوومەنی رۆحانی ئێزدی جەختی کردەوە، ئەو داواکارییەمان گەیاندووەتە میر، ئەمڕۆ بڕیارێک هەیە کە دیراسەی دەکەن، چونکە ئێستا بەهای زێڕ زۆر گران بووە و بووەتە ئەرکێکی قورس لەسەر شانی ئەوانەی دێن پرۆسەی هاوسەرگیری پێکدەهێنن، لەبەر ئەوە لە دیراسەکردندان، بەپێی بۆچوونی جڤاتی رۆحانی و ئەوان، کەمێک چاوەڕێ دەکەن بزانن ئایا بازاڕ جێگیر دەبێت، ئەگەر نا، بە دڵنیاییەوە بڕیار دەبێت، ئەو بڕیارەش دەبێت بۆ بەرژەوەندی کۆمەڵگاکەمان.
بەپێی دابونەریتی ئێزدییەکان، مارەیی کچی ئێزدی بە زێڕە و ئێستا بە بڕیاری جڤاتی رۆحانی 40 مسقاڵە، بەڵام داوا دەکرێت بڕیارەکە بگۆڕدرێت و بڕێک پارە جێگیر بکرێت.
لەمساڵدا و دوای گرانبوونی بەهای زێڕ، زەرەرمەندی یەکەم لەناو کۆمەڵگەی ئێزدیدا گەنجە، چونکە ناتوانێت ژیانی هاوسەرگیری پێکبهێنێت و داوا دەکات لایەنە پەیوەندیدارەکان و جڤاتی رۆحانیش بڕیارێک لەسەر ئەم بابەتە بدەن بۆ ئەوەی چیتر گەنجان بتوانن جارێکی دیکە ژیانی هاوسەرگیری پێکبهێنن.