كێلی كرافت: هیچ هاوپه‌یمانیه‌ك هێنده‌ی هاوپه‌یمانیه‌تی ئه‌مەریكا و ئیسرائیل بۆ ئه‌و دوو وڵاته گرنگ نییه
هیچ دۆستێكیش وه‌كو ئیسرائیل بۆ ئه‌مریكا كاریگه‌ر نییه
K24 – ھەولێر:
ئه‌مەریكا پشتیوانی خۆی بۆ هه‌وڵه‌كانی ئیسرائیل بۆ به‌دیهێنانی سه‌قامگیری زیاتر له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دووپاتكردەوە.
كێلی كرافت، باڵیۆزی ئه‌مەریكا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌میانی سه‌ردانیدا بۆ ئیسرائیل له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته كۆبوویه‌وه و رایگه‌یاند، هیچ هاوپه‌یمانێك بۆ ئه‌مریكا له ئیسرائیل له‌پێشتر نییه و هیچ دۆستێكیش وه‌كو ئیسرائیل بۆ ئه‌مریكا كاریگه‌ر نییه، هیوام وایه ئیسرائیل هه‌میشه بمێنێت.
گوتیشی: هیوامان زۆره وێڕای هه‌موو ململانێ و ناخۆشییه‌كان، له‌گه‌ڵ په‌یدابوونی پێكوته‌ی كۆرۆنا، ئومێد دەخوازین ئاشتی زیاتر له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌رپا بێت و له ساڵی 2021 هه‌موو شتێك ئاسایی ببێته‌وه‌و سه‌قامگیریش بۆ ناوچه‌كه بگه‌ڕێته‌وه.