نرخی نەوت بەرزبووەوە

بەهای نەوتی برێنت بەڕێژەی 0.83٪ بەرزبووەوە، بەمەش بەرمیلی گەیشتە 51.62 دۆلار.

یەکێک لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی بەهای نەوت، هەواڵەکانی تایبەتە بە دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەوروپا
یەکێک لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی بەهای نەوت، هەواڵەکانی تایبەتە بە دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەوروپا

K24 - هەولێر

دوای کەمبوونەوەی عەمباری نەوتی خاوی ئەمەریکی و هیواخواستن بۆ زۆربوونی داواکاری لەسەر نەوت، بەهای نەوت ئەمڕۆ بەرزبووەوە.

لەکاتی نووسینی ئەم هەواڵەدا؛ بەهای نەوتی برێنت بەڕێژەی 0.83٪ بەرزبووەتەوە و نرخی بەرمیلێکی گەیشتووەتە 51.62 دۆلار، هەروەها نەوتی تەکساس بەڕێژەی 0.73 بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 48.47٪ بۆ هەر بەرمیلێک.

یەکێک لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی بەهای نەوت، هەواڵەکانی تایبەتە بە دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەوروپا، کە دەگوترێت بەریتانیا خەریکە رێککەوتنێکی بازرگانی دەکات بۆ ئەو مەبەستە، بەمەش دووردەکەوێتە لە کۆتاییەکی پڕ لە کێشە.

لەگەڵ هەموو ئەمانەش، سەرمایەدان و بازرگانانی نەوت هێشتا دوودڵن لە مامەڵەکردنەکانیان بەهۆی ئەوەی نەوە نوێیەکەی کۆرۆنا بە خێراییەکی زۆر لە بڵاوبوونەوەیە لە بەریتانیا و، بووەتە هۆی ئەوەی وڵاتان دەرگایان بەڕووی ئەو وڵاتە دابخەن.

 

هـ.ر.