محەمەد سەعید ئۆزتورک: لە تورکیا خواست لەسەر فێربوونی زمانی کوردی زیادبووە

بەڕێوەبەری سەنتەری دڵکورد بە کوردستان24ـی راگەیاند، ویست لەسەر زمانی کورد لە پەروەردە و فێرکردن ساڵ بە ساڵ زیاد دەکات و خەڵک لەرێگەی ناوەندەکانی فێربووبوونەوە دەیانەوێت فێرە زمانی کوردی بن

محەمەد سەعید ئۆزتورک، بەڕێوەبەری سەنتەری دڵکورد بە کوردستان24ـی گوت: ساڵانە توێژینەوە ئەنجام دەدەین، بەگوێرەی ئەو توێژینەوانەی کراون، ویستی فێربوونی زمانی کوردی لە %60زیادبووە، بەتایبەتی ئێستا منداڵان حەزدەکەن فێرە زمانی دایک ببن، هەروەها خانەوادەکانیش هەوڵدەدەن منداڵەکانیان بە کوردی بخوێنن و فێربن.

هەروەها ئاماژەی بەوە دا، تەنانەت لە کتێبخانەکانیش خواست لەسەر کڕینی کتێبی کوردی زیادبووە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی گرنگی زیاتر کولتوور و ئەدەبی کوردی بدرێت لە تورکیا و باکووری کوردستان.

باسی لەوەش کرد، ئەمساڵ تەنیا لە پۆلی چوارەمی بنەڕەتیدا زیاتر لە 18 هەزار قوتابی خوێندوویەتی.