ئێران وەڵامی ترەمپ دەداتەوە
"واشنتن به‌رپرسیار ده‌بێت له هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی تاكلایه‌نه"

K24 – ھەولێر
وەزارەتی دەرەوەی ئێران، وەڵامی ھەرەشەكانی سەرۆكی ئەمەریكا دەداتەوە و دەڵێ "واشنتن به‌رپرسیار ده‌بێت له هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی تاكلایه‌نه".
له دوای هه‌ڕه‌شه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ لەبارەی ھێرشكردنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند "واشنتن به‌رپرسیار ده‌بێت له هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی تاكلایه‌نه كه ده‌یگرێته به‌ر".
ئەمەش دوای ئەوە دێت شەوی رابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە تویتێکدا رایگەیاند "باڵێوزخانه‌كه‌مان له به‌غدا رۆژی یه‌كشه‌ممه كه‌وته به‌ر هێرشی مووشه‌كی، سێ له مووشه‌كه‌كان نه‌ته‌قیونه‌ته‌وه. ئه‌و مووشه‌كانه له كوێوه هاتوون: ئێران. ئێستا گوێمان لێیه كه قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن هێرشی دیكه ده‌كرێته سه‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كان له عێراق".
ترەمپ دەشڵێت: "ئه‌گه‌ر یه‌ك ئه‌مه‌ریكی بكوژرێت، ئه‌وا ئۆباڵی له ئه‌ستۆی ئێرانه. به تێر و ته‌واوی بیربكه‌نه‌وه".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیاكانی ئه‌مەریكا، رۆژی چوارشه‌ممه به‌رپرسانی باڵای سه‌ربازی و ئه‌منی لە كۆشكی سپی كۆبوونه‌ته‌وه، به مه‌به‌ستی پێدانی باشترین رێگا بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه‌كانی ئه‌مدوایه‌ی سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مەریكا له به‌غدا، ھەڕەشەكانی ترەمپیش دوای ئەو كۆبوونەوە بووە.
ئەمساڵ چەندین جار ھێرشكراوەتە سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا، دوایین ھێرش بۆ سەر باڵیۆزخانەكە شەوی 20/12/2020 بوو، لە رێگەی مووشەکەوە سیستەمی بەرگری باڵیۆزخانەکە وەڵامی ھێرشەکانی دایەوە.