زەریف: ئەم جارەیان ترەمپ بەرپرسیارییەتی تەواوی ھەر سەركێشییەك دەگرێتە ئەستۆ

زەریف بۆ ترەمپ: "ئەم جارەیان ئەنجامەكان خراپتر دەبن".

تویتەكەی، سەرۆكی ئەمەریكا، دۆناڵد ترەمپ
تویتەكەی، سەرۆكی ئەمەریكا، دۆناڵد ترەمپ

K24- ھەولێر:

وەزیری دەرەوەی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زەریف، رایگەیاند، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا، پێشتر ناوچەكەی ئێمەی وێران كردووە، بەھۆی ھەڵبەستنی درۆی "چەكی وێرانكاری تەواو"، جەختیشیكردەوە لەوەی سەرۆكی ئەمەریكا، دۆناڵد ترەمپ، بەرپرسیارییەتی تەواو دەگرێتە ئەستۆ لە ھەر سەركێشییەكدا.

تویتەكەی، سەرۆكی ئەمەریكا، دۆناڵد ترەمپ
تویتەكەی، سەرۆكی ئەمەریكا، دۆناڵد ترەمپ

زەریف گوتیشی: ترەمپ وێنەیەكی بێ بەھا بۆ تومەتباركردنی ئێران بەكاردەھێنێت، وەك ئاماژەیەك بۆ وێنەی ئەو مووشەكانەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆكی ئەمەریكا لە سەر ھەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاوكردنەوە و گوتی: ئەو مووشەكانە ئێرانین و لەو ھێرشەی سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا بەكارھاتوون، بەڵام نەتەقینەتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران گوتی: ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا 7 ترلیۆن دۆلاری بەھەدەر دا و بووە ھۆی كەوتنەوەی 58976 قوربانی، لە ئاماژەیەكیدا بۆ شەڕی ئەمەریكا دژ بە عێراق.

زەریف ھۆشداریی دایە سەرۆكی ئەمەریكا، دۆناڵد ترەمپ بەوەی "ئەم جارەیان ئەنجامەكان خراپتر دەبن".

پێشتر، ھەر ئەمڕۆ ترەمپ، ئێرانی تۆمەتباركرد بە تێوەگلان لەو ھێرشە مووشەكیانەی لەم دواییەدا باڵیۆزخانەی ئەمەریكای لە بەغدا كردبووە ئامانج و ھۆشداریش دایە ئێران لەوەی لە حاڵەتی كوژرانی ھەر سەربازێكی ئەمەریكا لەوێ، بەرپرسیارییەتی ده‌خاتە ئەستۆ ئێران.

سەرچاوە: RT