پیاوێك بۆ رزگاركردنی ئاسكێك ژیانی خۆی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه
رۆژی 22ی كانوونی یه‌كه‌م پیاوێك له ویلایه‌تی ویسكۆنسن له‌پێناوی رزگاركردنی ژیانی ئاسكێكدا سه‌ركێشی به ژیانی خۆی ده‌كات و ئاسكه‌كه له مردن رزگار ده‌كات.
K24 - مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
رۆژی 22ی كانوونی یه‌كه‌م پیاوێك له ویلایه‌تی ویسكۆنسن له‌پێناوی رزگاركردنی ژیانی ئاسكێكدا سه‌ركێشی به ژیانی خۆی ده‌كات و ئاسكه‌كه له مردن رزگار ده‌كات.
جیل لینكۆر هاووڵاتییه‌كی دانیشتووی كه‌رتی كرانمۆری ویلایه‌تی ویسكۆنسن رۆژی 22ی كانوونی یه‌كه‌م، له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ خواردنی نانی نیوه‌ڕۆ له ئۆتۆمێلهكهیهوه چاوی به ئاسكێك ده‌كه‌وێت له‌سه‌ر رووی به‌ستووی ده‌ریاچه‌ی كرانمۆر توانای رۆیشتنی نییه و له‌ناوه‌ڕاستی ده‌ریاچه بهستووهكهدا ماوه‌ته‌وه.
به‌هۆی دابه‌زینی پله‌ی گه‌رمی له‌ناوچه‌كانی باكووری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریكا له‌سێ رۆژی رابردوودا پله‌ی گه‌رمی دابه‌زیوه بۆ (-20) پله‌ی سیلیزی. كه شه‌پۆلی سه‌رماكه ویلایه‌ته‌كانی (مینیسۆتا، ویسكۆنسن، ساوس داكۆتا، نۆرس داكۆتا و میشیگان) ی به‌ته‌واوی گرتووه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه ته‌واوی رووی ده‌ریاچه‌كان به‌ستوویه‌تی.
كاتێك لینكۆر ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه به‌ر له‌وه‌ی ده‌ست به خواردنی نانی نێوه‌ڕۆ بكات په‌یوه‌ندی ده‌كات بههاوڕێیهكییهوه تا یارمه‌تی بدات. دواتر پێكه‌وه بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه چۆن رزگاری بكه‌ن.
به‌پێی قسه‌كانی لینكۆر سه‌ره‌تا ویستویانه ئاسكه‌كه به گوریسێك راكێشن، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون. پاشان بیریان كردووه‌ته‌وه هه‌نگاو به هه‌نگاو پاڵی پێوه بنێن تا نزیك لێواری ده‌ریاچه به‌ستووه‌كه.
لینكۆر ده‌ڵێت: "ئه‌وه‌ی كه لێی ترسام ئه‌وه بوو سه‌هۆڵی سه‌ر ده‌ریاچه‌كه له‌ژێر پێم‌دا بشكێت و نقوم بم له‌ناویدا كه زه‌حمه‌ت بوو ده‌رباز بوونم، بۆیه له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌م فه‌رده‌یه‌كی پڕ دار و به‌ردی 100 پاوه‌ند (نزیك 50 كیلۆمان خسته سه‌ر سه‌هۆڵه‌كه، كاتێك زانیمان ناشكێت، چوومه ناوه‌ڕاستی ده‌ریاكه و رزگارمان كرد، سوپاس بۆ خوا ئێمه و ئه‌ویش سه‌لامه‌ت بووین".