سوپای پاسداران له ده‌وروبه‌ری دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران خرایه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه
K24- هه‌ولێر:
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار بڵاویانكرده‌وه، ئێران سیسته‌می به‌رگری ئاسمانییه‌كه‌ی له ده‌وروبه‌ری بنكه ئه‌تۆمییه‌كانی كۆكردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماده‌كارییه‌كی پێشوه‌خته بۆ ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێكی له‌ناكاو كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بكرێته سه‌ر ئه‌و بنكانه، به‌ر له‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كۆشكی سپی جێبهێڵێت.
رۆژنامه‌ی "قه‌به‌س"ـی كوه‌یتی له‌سه‌ر زاری ژماره‌یه‌ك سه‌رچاوه‌ی ئاگادار گواستییه‌وه، "سیسته‌می به‌رگری و راداره‌كانی هێزی جیۆئاسمانیی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران له ده‌وروبه‌ری بنكه ئه‌تۆمییه‌كان كۆكراونه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دامه‌زراوانه له هێرشه مووشه‌كییه پێشبینیكراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بپارێزن و ئه‌و هێزانه خراونه‌ته ئاماده‌باشییه‌كی ته‌واو".
پێشتریش ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌سۆشێیتد پرێس چه‌ند وێنه‌یه‌كی مانگی ده‌ستكردی بڵاوكردبوونه‌وه، له دیمه‌نه‌كانیاندا دیاربوو، كه ئێران له دامه‌زراوه‌ی ئه‌تۆمی "فۆردۆ"ی باشووری رۆژئاوای تارانی پایته‌خت ده‌ستی به جووڵه‌یه‌كی گوماناوی كردووه، له‌كاتێكدا گرژییه‌كانی نێوان تاران و واشنتن گه‌یشتوونه‌ته ئاستێكی مه‌ترسیدار.
ئه‌و سه‌رچاوانه بۆ رۆژنامه كویتییه‌كه ئاشكرایانكردووه، سوپای پاسداران سیسته‌می دژه‌مووشه‌كی "باوه‌ر 373" و سیسته‌می دژه‌مووشه‌كیی "سام"ی رووسیی بۆ به‌رگری ئاسمانی له ده‌وروبه‌ری دامه‌زراوه‌ی فۆردۆی ئه‌تۆمی كۆكردووه‌ته‌وه.
رۆژنامه كوه‌یتییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، "هێزه‌كانی جیۆ ئاسمانیی سه‌ر به سوپای پاسداران سیسته‌مه به‌رگرییه ئاسمانییه‌كانی له ده‌وروبه‌ری دامه‌زراوه‌ی "نه‌ته‌نزی ئه‌تۆمی" له پارێزگای ئه‌سفه‌هانی ناوه‌ڕاستی ئێران جێگیركردووه، كه دیارترین دامه‌زراوه‌ی ئه‌تۆمی ئه‌و وڵاته‌یه و له ساڵی 2002 بۆ یه‌كه‌م جار ئه‌و بنكه‌یه ئاشكرا بوو و پێشتر ئێران بوونی ئه‌و بنكه‌یه‌ی له ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی ده‌شارده‌وه".
هه‌ردوو دامه‌زراوه‌ی نه‌ته‌نز و فۆردۆ به گرنگترین دامه‌زراوه‌ی ئه‌تۆمی ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ئه‌و وڵاته‌دا داده‌نرێن و ئه‌مه‌ریكا له دانوستانه‌كاندا له‌باره‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران، به‌رده‌وام داوای داخستنی ئه‌و دوو دامه‌زراوه‌ی كردووه به‌تایبه‌ت بنكه‌ی نه‌ته‌نز، به‌ڵام هه‌میشه تاران ره‌تی كردووه‌ته‌وه ئه‌و داواكارییه‌ی ئه‌مه‌ریكا جێبه‌جێ بكات، له‌كاتێكیشدا له مانگی ته‌ممووزی رابردوودا به‌هروز كه‌مالوه‌ندی، گوته‌بێژی رێكخراوی ئه‌تۆمی ئێران رایگه‌یاند، كه هێرشی وێرانكاری كراوه‌ته سه‌ر ئه‌و بنكه‌یه، ئێران په‌نجه‌ی تۆمه‌تی ئه‌و هێرشانه‌ی بۆ ئیسرائیل درێژ كرد.
دواتریش تاوانباركردنی ته‌ل ئه‌ڤیڤ به‌و هێرشه‌ی موحسین فه‌خریزاده، گه‌وره زانای ئه‌تۆمی ئێرانی تێدا كوژرا، ئێستا ئێران له‌ئه‌گه‌ری هه‌ر هێرشێكی دیكه، هێزه‌كانی خستووه‌ته ئاماده‌باشی و پێبینیش ده‌كات، له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی كۆتایی ده‌سه‌ڵاتی تره‌مپ، له هه‌ر ساتێك‌دا بێت ئه‌مه‌ریكا هێرشی مووشه‌كی بۆ سه‌ر بنكه ئه‌تۆمییه‌كانی ئه‌نجام بدات.
H.B