14 كەس لە ئیتیحاد بەهۆی رۆیشتنی بێنزێما بۆ هیلال بێكاربوون
کەریم بێنزێما، هێرشبەری فەرەنسی، دوای ئەوەیریزەکانی یانەی ئیتیحادی سعوودی جێهێشت، 14 پۆستی جۆراوجۆر لەو یانەیە بەتاڵ مانەوە و داهاتێکی زۆریش بۆ یانەکە گەڕاوەتەوە.
رۆژنامەی عەکازی سعوودی لە راپۆرتە هەواڵێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، دوای ئەوەی کەریم بێنزێما لە ساڵی 2023 پەیوەندی بە یانەی ئیتیحادی سعوودی کرد، یانەکە بە هەموو شێوەیەک کەوتە خزمەتی ئەو یاریزانە بە جۆرێک 14 کەس بە شێوەی جیاواز خزمەتی ئەو یاریزانەیان دەکرد، بەڵام دوای رۆیشنتی ئەو یاریزانە لە یانەکە و پەیوەندی کردنی بە یانەی هیلال، سەرجەم ئەو کەسانە بێکار بوون، بەهۆیەوە یانەکەیان جێهێشتووە.
ئەو 14 کەسەی کاتی خۆی لە ریزەکانی یانەی ئیتیحاد لە خزمەت کەریم بێنزێما بوون بریتی بوون لە چوار پاسەوانی تایبەت، چێشتلێنەر، سەرتاش، دیزاینەری جلوبەرگ، راهێنەرێکی تایبەت، راهێنەرێکی مەساج، پسپۆری خۆراک، شۆفێر و چەندان خزمەتکاری دیکە.
سەرچاوەکە بڵاویشی کردووەتەوە ئەو 14 کەسە ساڵانە مووچەیەکی زۆریان لە یانەی ئیتیحاد وەردەگرت، دوای نەمانی بێنزیما لەو یانەیە، هەموو ئەو کەسانەی ئەو یانەیان جێهێشتووە.
كەریم بێنزێما، لە هاوینی 2023 یانەی ریال مەدریدی جێهێشت و بەگرێبەستێكی ئازاد روویكردە یانەی ئیتیحادی سعوودیە، هێرشبەرە فەرەنسیەكە لەگەڵ ئیتیحاد لە كۆی 83 یاری، 54 گۆڵ و 17 ئەسیستی تۆمار كرد، دوو نازناوی خول و جامی سعوودیەی لەگەڵ یانەكە بەدەستهێنا، بێنزێما لە یەكەمین یاریی بە درێسی هیلال هاتریكی كرد.