وەزارەتی دارایی: شەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی پەروەردە و خوێندنی باڵا دابەشدەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، رۆژی شەممە مووچەی مانگی کانوونی دووەمی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: رۆژی شەممە، 14ـی شوباتی 2026، مووچەی مانگی کانوونی دووەمی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.
هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، لە هەمان ڕۆژدا مووچەی مانگی کانوونی دووەمی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کە لەدوای 1ـی تەمموزی 2024، بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون کەشایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.