فراكسیۆنه‌كان پێشوازی له‌ كۆبوونه‌وه‌ی حكومه‌ت و په‌رله‌مان ده‌كه‌ن

ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ تاووتوێ ده‌كه‌ن

كۆبوونه‌وه‌ی شاندی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ له‌ به‌غدا
كۆبوونه‌وه‌ی شاندی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ له‌ به‌غدا

K24- هه‌ولێر:

ئامادەکارییەکان بۆ کۆبوونەوەی رۆژی دووشەممەی شاندی دانوستاکارى حكومه‌ت و پەرلەمان تەواوبوون و فراکسیۆنەکانیش پێشوازی لە کۆبوونەوەکەی پەرلەمان دەکەن و دەڵین: لە كۆبوونەوەكەدا لەگەڵ شاندی حكومەتی ھەرێم بۆ بەغدا، گفتوگۆ لەسەر ئەوە دەكرێت، كە دانوستانەكان لەگەڵ بەغدا چۆن بووە و ئاستەنگەكانی بەردەم چارەسەرەكان چین.

بڕیاره‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شاندی دانوستاکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامی رێککەوتنه‌كه‌یان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتی په‌رله‌مان، سەرۆك فراکسیۆنەکان، هەردوو لیژنەی وزە و سامانە سروشتیەکان و دارایی گفتوگۆ بكه‌ن، هیمداد سەباح، سەرۆكى فراکسیۆنی بەرەی تورکمانیش ده‌ڵێت: ئەم هه‌نگاوه وادەکات پەرلەمان ئاگاداری ناوەرۆکی ئەو رێککەوتنە بێت، کە شاندەکە لەگەڵ حکومەتی عێراق کردوویەتی.

هاوكات سامی رێكانی، شرۆڤەکاری سیاسیش دەڵیت: کابینەی نۆیەم هیچ  بیانوویه‌كی بۆ حکومەتی عێراق نەهێشتووەتەوە، تاوه‌كوو نكۆڵی له‌ ناردنی شایسته‌ داراییه‌كانی هەرێمی کوردستان بكات.

حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەیی خۆی بۆ جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنانە دەربڕیوە، كه‌ لەسەر یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی دارایی و پرۆژە یاسای بودجە کردوویەتی، بۆ ئەوەی ناوەرۆکەکشی شەفاف بێت و پەرلەمان ئاگاداری وەردەکاری بێت، تاوتوێی دوایین ئەنجامی گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی عێراق و جێگیرکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاسای بودجەی گشتی 2021 دەکرێت.

H.B

 

Fly Erbil Advertisment