له باكووری تاران (8) كه‌س به‌هۆی داڕمانی به‌فره‌وه مردن
(100) كه‌ی له‌وانه‌ی گیرانخواردبوو، رزگار كراون
K24 - هه‌ولێر:
ته‌له‌فزیۆنی ئێران، ئه‌مڕۆ شه‌ممه (26ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری (2020) بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی داڕمانی به‌فره‌وه، له چیاكانی باكووری تاران، پایته‌ختی كۆماری ئیسلامی ئێران، لانی كه‌م (8) كه‌س له‌وانه‌ی خلیسكانه‌ی سه‌ر به‌فریان كردووه، مردن، ژماره‌كی دیكه‌یان بێ سهروشێونن.
ژماره‌ی ونبووان له زیادبوون، هه‌ندێك سه‌رچاوه باس له‌وه ده‌كه‌ن، ژماره‌ی مردووان، بۆ (12) كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه.
گه‌ڕان به‌دوای ونبووان له‌شه‌ودا وه‌ستاوه، بڕیاره به‌یانی یهكششمه له سۆراغكردنیان به‌رده‌وامبن.
پێشتر ئاژانسی هه‌واڵی "رووسیا الیوم" بڵاویكردبووه‌وه، لانی كه‌م (5) كه‌س مردن و (5) كه‌سی دیكه برینداربوون، (100) كه‌سی دیكه‌ش رزگار كران، كه گیریانخواردبوو.
تاران ده‌كه‌وێته بناری زجیرهیهك چیاوه، كه له شوێنێكیدا خلیسكانه‌ی سه‌ر به‌فری لێ ئه‌نجام ده‌درێت.
سه‌رچاوه: ریته‌رز، RT
د.ی