لەئەڵمانیا دەمەقاڵێ لە نێوان زێلێنسکی و سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا دروست بوو
سەرۆکی ئۆکرانیا بە ڤیکتۆر ئۆربان، سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا دەڵێت، تۆ کەسێکی قەڵەوی، هێندە بیر لەزیادکردنی کێشت دەکەیتەوە نیوە هێندە بیر لە زیادکردنی سوپاکەت ناکەیتەوە.
لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا، مشتومڕ لەنێوان ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا و ڤیکتۆر ئۆربان، سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا دروست بوو، هەردوولا هێرشیانکردە سەر کەسایەتی یەکتر.
زێلێنسکی بە ئۆربانی گووت: تۆ کەسێکی قەڵەوی و بەردەوام دەخۆی، هێندەی بیر لە زیادکردنی کێشت دەکەیتەوە هێندە بیر لە زیادکردنی سوپاکەت ناکەیتەوە.
زێلێنسکی بەسەرۆکوەزیرانی هەنگاریای گووت: تەنیا بیر لەو ورگە گەورەیەت مەکەوە بیرێک لەوە بکەوە رەنگە رۆژێک تانکەکانی رووسیا بگەڕێنەوە شەقامەکانی بوداپێستی پایتەختی هەنگاریا و تۆش فڕێدەنە دەرەوە.
ڤیکتۆر ئۆربانیش بێ وەڵام نەبوو، هێرشی توندی کردەسەر زێلێنسکی و پێی گووت: تۆ تەنانەت لە کۆمیدیا و سێرکدا شکستت هێناوە چ بگات بەوەی لە سیاستەدا سەرکەوتوو بیت.
شەڕە قسەکە لێرەدا نەوەستا، وەزارەتی دەرەوەی رووسیا هاتە سەرخەت و پشتیوانی ئۆربانی کرد، وەزارەتی دەرەوەی رووسیا بە زێلێنسکی گووت: کەسێکی دەرمانخۆری و ئالودەیە، قسەی لێوەرناگیرێت.
ئەم شەڕەقسەی ئۆربان و زێلێنسکی لەکاتێکدایە، هەنگاریا وەکو ئەندامی هاوپەیمانی ناتۆ و یەکێتی ئەوروپا هەردەم دژایەتی ئەوەی کردووە ئەوروپا و ناتۆ هاوکاری ئۆکرانیا بکەن.