وەزارەتی کارەبا: 80%ـی ماڵان لەسەر دوایین پسوولەی کارەبا کەمتر لە 160,000 دینارییان بۆ هاتووەتەوە
یەکشەممە 15ـی شوباتی 2026، وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا دووپاتی دەکاتەوە کە بە هیچ شێوەیەک نرخەکانی کارەبا نەگۆڕاون. هەر گۆڕانکارییەک کە دەکرێت پێویستە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەند بکرێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاگادارە لەوەی بەشێک لە ماڵان بڕی پسوولەی کارەبایان لەم زستانەدا بەرزتربووە لە مانگەکانی رابردوو و ئەمەش وایکردووە بە جدییەوە لەم بابەتە بڕوانێت و ئەو بارگرانییەی کەوتۆتە سەرشانی بەشێک لە هاوڵاتییان هەڵبگرێت.
دەشڵێت: وەک پاڵپشتییەک و هاوکارییەک بۆ هاوبەشانی ماڵان، تا رێککەوتی 12ـی مانگی 3، هەر بڕە پارەیەک کە هاوبەشان لە رێگەی سەکۆی ئی-پسوولەوە بیدەن، ئینجا پارەی رووناکی بێت یان قەرزی کۆن ، ئەوا رێژەی %20 ئەو بڕە پارەیان، لەسەر پسوولەی مانگەکانی داهاتوو کەم دەکرێتەوە.
بۆ بەرچاوڕوونی زیاتر بۆ رای گشتی، وەزارەتی کارەبا زانیاری ورد لەسەر دوایین پسوولەی هاوبەشانی ماڵان لە تەواوی کوردستاندا دەخاتە روو وەک لە خوارەوە هاتووە.
زۆربەی هاوبەشانی ماڵان لە سەرانسەری کوردستان لەخوولێکی کارەبا کە تێکڕای رۆژەکانی بریتیە لە 45 رۆژ کەمتر کارەبا و پارەیان بەکارهێناوە و بۆ گەڕاوەتەوە لە:
کوردستان:
- 50% هاوبەشانی ماڵان لە پڕۆژەی رووناکی کەمتر لە (73,000 د.ع) بۆ گەڕاوەتەوە
- بە تێکڕا ( 853 کیلۆوات کاتژمێرییان) بەکارهێناوە
- 80% هاوبەشانی ماڵان لە پڕۆژەی رووناکی کەمتر لە (160,000 د.ع ) بۆ گەڕاوەتەوە
- بە تێکڕا ( 1,469 کیلۆوات کاتژمێرییان) بەکارهێناوە
هەولێر:
- هاوبەشانی ماڵان لە پڕۆژەی رووناکی کەمتر لە (83,000 د.ع) بۆ گەڕاوەتەوە
- بە تێکڕا ( 958 کیلۆوات کاتژمێرییان) بەکارهێناوە
- 80% هاوبەشانی ماڵان لە پڕۆژەی رووناکی کەمتر لە (177,000 د.ع ) بۆ گەڕاوەتەوە
- بە تێکڕا ( 1569 کیلۆوات کاتژمێرییان) بەکارهێناوە
سلێمانی:
- هاوبەشانی ماڵان لە پڕۆژەی رووناکی کەمتر لە (54,000 د.ع) بۆ گەڕاوەتەوە
- بە تێکڕا ( 661 کیلۆوات کاتژمێرییان) بەکارهێناوە
- 80% هاوبەشانی ماڵان لە پڕۆژەی رووناکی کەمتر لە (118,000 د.ع ) بۆ گەڕاوەتەوە
- بە تێکڕا ( 1,195 کیلۆوات کاتژمێرییان) بەکارهێناوە
دهۆک:
- هاوبەشانی ماڵان لە پڕۆژەی رووناکی کەمتر لە (102,000 د.ع) بۆ گەڕاوەتەوە
- بە تێکڕا ( 1,061 کیلۆوات کاتژمێرییان) بەکارهێناوە
- 80% هاوبەشانی ماڵان لە پڕۆژەی رووناکی کەمتر لە (224,000 د.ع ) بۆ گەڕاوەتەوە
- بە تێکڕا ( 1,759 کیلۆوات کاتژمێرییان) بەکارهێناوە
هەڵەبجە:
- هاوبەشانی ماڵان لە پڕۆژەی رووناکی کەمتر لە (42,000 د.ع) بۆ گەڕاوەتەوە
- بە تێکڕا ( 540 کیلۆوات کاتژمێرییان) بەکارهێناوە
- 80% هاوبەشانی ماڵان لە پڕۆژەی رووناکی کەمتر لە (81,000 د.ع ) بۆ گەڕاوەتەوە
- بە تێکڕا ( 906 کیلۆوات کاتژمێرییان) بەکارهێناوە
گەڕانەوەی پارەیەکی زۆری پسوولەکانی کارەبا لەم زستانەدا بە گشتی بۆ ئەم دوو هۆکارە دەگەڕێتەوە:
1. تێکڕای خوولی پسوولەی کارەبا بەتێکڕا بریتی بوو لە 45 رۆژ، خولێکی درێژتری پسوولە رەنگدانەوەیە بۆ ماوەی بەکارهێنانی کارەبای زیاتر بەبێ ئەوەی گۆڕانکاری لە نرخەکانی کارەبادا ڕووبدات. بۆ نموونە، 400 کیلۆوات کاتژمێری یەکەم لە هەر 30 رۆژێکدا بە 72 د.ع\کیلۆوات کاتژمێر ئەژماردەکرێت. وە هەروەها، ئەگەر خولی پسوولە درێژ ببێتەوە بۆ 45 رۆژ، 72 د.ع\کیلۆوات کاتژمێر بۆ 600 کیلۆوات کاتژمێر ئەژماردەکرێت. لە هەردووک حاڵەتدا هاوبەشانی ماڵان هەر خوارترین ئاستی بەکارهێنانی کارەبایان بۆ ئەژماردەکرێت.
2. بەکارهێنانی زۆری کارەبا، بە دیاریکراوی بەراورد بە وەرزی زستانی ساڵانی پێشووتر. سەرمای نائاسایی لەم زستانەدا وایکرد خەڵک زیاتر پشت ببەستێت بە گەرمکەرەوە کارەباییەکان. وە هەروەها، یەکەم زستان بوو کە زۆربەی هاوبەشانی ماڵان خاوەنی کارەبای 24-کاتژمێری بوون، و پێویستییان بە کاتی زیاترە بۆ ئەوەی لەگەڵی بگونجێن.