وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ژماره‌یه‌ك بڕیار و رێنمایی نوێی ده‌ركرد
بۆ رێگریكردنه له بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆپییه نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا
.jpg)
K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌ك بڕیار و رێككاری نوێی بۆ رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی زنجیره نوێیه‌كه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا راگه‌یاند.
له به‌یاننامه‌كه‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه، پێویسته پشكنینی كۆرۆنا بۆ ئه‌و هاووڵاتییانه بكرێت، كه له وڵاتانی به‌ریتانیا، باشووری ئه‌فریقیا، ئوستراڵیا، دانیمارك، هۆڵه‌ندا، به‌لجیكا، كۆماری ئیسلامی ئێران، ژاپۆن و لوبنان له رێگه‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان یانیش فڕۆكه‌خانه‌كانه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
هه‌روه‌ها پێویسته ئه‌وانه‌ی ده‌گه‌رێنه‌وه به‌ڵێننامه‌یان لێ وه‌ربگیرێت و دوای كه‌ره‌نتینكردنیان بۆ ماوه‌ی 8 رۆژ، دووباره پشكنینیان بۆ ده‌كرێته‌وه و له كاتی ده‌ركه‌وتنی هه‌ر نیشانه‌یه‌ك، ده‌گوازرێنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، له‌كاتی زیادكردنی هه‌ر وڵاتێكی دیكه له لیستی ئه‌و وڵاتانه‌ی كۆپییه نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنا لێیان بڵاوبووه‌ته‌وه، هه‌مان رێكار به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌دا جێبه‌جێ ده‌كرێن كه له‌و وڵاته ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:
