ئەمڕۆ كۆنفڕانسی نیشتمانیی گۆڕان بەڕێوەدەچێت
ئەمڕۆ كۆنفڕانسی نیشتمانیی گۆڕان بە بەشداریی زیاتر لە دوو هەزار ئەندام لە كەركووك بەڕێوەدەچێت.
به‌گویره‌ی زانیارییه‌كانی هاوژین جەمال، په‌یامنێری كوردستان24، ئەمڕۆ دووشەممە، 16ـی شوباتی 2026، کۆنفڕانسی نیشتمانیی گۆڕان له هۆڵی كولتووری و رۆشنبیریی كه‌ركووك بەڕێوەدەچێت.
ژمارەی ئه‌ندامانی كۆنفرانسەکە 2 هه‌زار و 122 كه‌سه و له ساڵی 2017ـه‌وه ناویان له كۆمیسیۆن تۆماركراوه؛ كاتژمێر 12:00ـی نیوه‌ڕۆ ده‌نگدان ده‌ستپێده‌كات و له‌لایه‌ن لێژنه‌یه‌كی باڵای كۆمیسیۆنه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.
پەیامنێری کوردستان24 ئاماژەی بەوە دا، ده‌ستپێكی هه‌ڵبژاردنه‌كه به ده‌نگدان له‌سه‌ر په‌یڕه‌وی ناوخۆی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌ستپێ ده‌كات، ئاخۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌نهێنی بێت یانیش ئاشكرا، له‌كاتێكدا ئاراسته‌ی 'گردی زه‌رگه‌ته' ده‌یه‌وێت هه‌مان ئه‌و په‌یڕه‌وه بمێنێته‌وه كه نه‌وشیروان مسته‌فا، رێکخەری پێشوو دایناوه، به‌ڵام ئاراسته‌ی 'كوردسات' ده‌یه‌ویت بخرێته ده‌نگدان.
په‌یامنێری كوردستان24 ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، دوای هه‌ڵبژاردنی جڤاتی نیشتمانی كه هه‌ردوو ئاراسته‌كه لیستی جیاوازیان ده‌بێت، هه‌ڵبژاردنی رێكخه‌ری بزووتنه‌وه‌كه یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئاراسته‌ی گردی زه‌رگه‌ته ده‌یه‌ویت له‌ناو جڤاتی نیشتمانیدا هه‌ڵبژێردرێت، به‌ڵام ئاراسته‌ی كوردسات پێی باشتره له‌ناو كۆنفرانسدا هه‌ڵبژێردرێت.