مەسرور بارزانی و شاندێکی بەریتانی پرسی بەیەکەوەژیان تاوتوێ دەکەن
ئەمڕۆ دووشەممە، 16ـی شوباتی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی گرووپی پەرلەمانتارانی شانشینی یەکگرتوو (APPG) تایبەت بە داکۆکیکردن لە ئازادی ئایینی بە سەرۆکایەتی جیم شانۆن، ئەندامی پەرلەمان و بەرپرسی گرووپەکە کرد.
لە دیدارەکەدا، شاندەکە کورتەیەکیان دەربارەی گرووپەکەیان و ئامانجی سەردانەکەیان بۆ هەرێمی کوردستان خستەڕوو. شاندەکە بە پێزانیێکی زۆرەوە، دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جۆراوجۆرەکان و ئازادیی ئاینییان لە هەرێمی کوردستان نرخاند.
سەرۆکی حکوومەت دووپاتی کردەوە کە هەرێمی کورستان بەردەوام دەبێت لە بەهێزکردن و پەرەپێدانی زیاتری کولتووری بەیەکەوەژیان و پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکان و برەودان بە بنەماکانی ئازادیی بیروباوەڕ و ئازادیی ئایینی و تەبایی نێوان گشت پێکهاتەکانی کوردستان.