شەقامەکانی کەرکووك بە زبڵ و خاشاک تەنراون
رۆژانە (3) کاتژمێر کارەبای نیشتمانی لە کەرکووك هەیە
K24 - هه‌ولێر:
سەرەڕای کێشە سیاسییەکان و ململانێی نێوان پێکهاتەکانی لەسەر ئایندەی کەرکووك، ئێستا شاره‌كه بەدەست چەندین کێشەی دیکەوە دەناڵێنێت، گرنگترینیان کێشەی خزمەتگوزاری و ئاو و کارەبایە، کە رۆژانه تەنیا (2) تا (3) کاتژمێر کارەبای نیشتمانی لە شارەکەدا ھەیە.
کاتێك دێیتە کەرکووك، زبڵ و خاشاک یەکەم دیمەنە، بەرچاوت دەکەوێت، زبڵ و خاشاکێکی زۆر لە شەقام و شوێنە گشتییەکانی شاره‌كه کۆبووەتەوە، له کووچە و کۆڵانەکان، تەنانەت پێش قوتابخانە و فەرمانگە حکومییەکانیش بە زبڵ تەنراون.
هاووڵاتییه‌كی كه‌ركووك گوتی: "له هه‌موو وڵاتێكدا شۆسته شوێنێكی جوانه و جێگای تێپه‌ڕینی هاووڵاتیانه، لای ئێمه جێگای پیسی و زبڵ و خاشاكه، مانگانه، كه پاره كاره‌بای موه‌لیده ده‌ده‌ین، ده‌ڵێن پاره‌ی زبڵ و خاشاكه‌كه‌شی تێدایه، تا ئێستا (4) جار شۆفڵم گرتووه و ئێره پاككردووه‌ته‌وه".
هاوڵاتییه‌كی دیكه‌ی شاره‌كه روونیكرده‌وه، "مانگانه كه پاره‌ی كاره‌با كۆده‌كه‌نه‌وه، هه‌زار دینار زیاده وه‌رده‌گرن، به ناوی زبڵ كۆكردنه‌وه، به‌ڵام پارێزگای كه‌ركووك پاره‌كه ده‌خوات".
کێشە کەڵەکەبووەکان، ھاووڵاتیانی كه‌ركووكی بێزار و نیگەرانکردووە، ئەوان دەڵێن دەسەڵاتێکی بێ باك و گەندەڵ شار بەڕێوەدەبات.
هاووڵاتییه‌كی شاره‌كه به نیگه‌رانییه‌وه ئاماژه‌ی كرد، "ئێستا بتگرن و لێتبده‌ن، كه‌س نازانێت ئه‌وه كێیه واده‌كات، پێشتر ئاسایش هه‌بوو، ده‌مانزانی كێن، هه‌ر كورده‌كه بۆ ئه‌م شاره باشتربوو، به‌داخه‌وه بۆ ئه‌م كه‌ركووكه، ژێری هه‌موو نه‌وت بێت، بانی ئه‌وها بێت، له پیسیدا، له بێكاره‌باییدا، سفره".
گرووپەکانی فشار لەدوای (16ی ئۆکتۆبەر)ەوە، دەیان چالاکییان بە ئاراستەی چارەسەر ئه‌نجام داوه، بەڵام ھەوڵەکانیان بێ ئەنجام ماونه‌ته‌وه.
هێمن كامل، چالاكوان له شاری كه‌ركووك گوتی: "جگه له مانگی پێشوو، هه‌موو مانگه‌كانی دیكه، هاووڵاتیانی كه‌ركووك مانگانه (600) ملیۆن دیناریان لێوه‌رده‌گیرا، بۆ پاكردنه‌وه‌ی شار، هه‌رچه‌نده بڕه پاره‌یه‌كیش له به‌غداوه بۆ پاكردنه‌وه‌ی شار دێت، ده‌بووایه كه‌ركووك پاكترین شار بووایه، كێشه‌ی دیكه‌ش هه‌یه، داگیركردنی زه‌وی خه‌ڵكی كه‌ركووك، هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵان، مادده‌ی هۆشبه‌ر له كافتریاكان ده‌فرۆشرێت، ئه‌مانه كێشه‌ی سه‌ره‌كی هاووڵاتیانی كه‌ركووكن".
سەرەڕای ھەموو ئەمانە، کێشە سیاسییەکان و ململانێی نەتەوەکان لەسەر داھاتووی ئەمشارە ژیانی خەڵکی ئێرەی بەرەو دۆزەخ بردووە و نازانرێت چارەنووسیان بەرەو کوێ دەچێت.
د.ی