پەیامی نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزان
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزان، پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکات و راشیگەیاند، با ئەم بۆنە ئایینییە بکەینە دەرفەتێک بۆ قووڵکردنەوەی گیانی لێبوردەیی، تەبایی و پێکەوەژیان.
سێشەممە 17ـی شوباتی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکیدا رایگەیاند، هاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزان، بە گەرمی لە موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان پیرۆز دەکەم. هیوادارم هاتنی ئەم مانگە پیرۆزە، ببێتە مایەی خێر و بەرەکەت و سەقامگیری بۆ گەلی کوردستان و هەموو ناوچەکە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە، با ئەم بۆنە ئایینییە بکەینە دەرفەتێک بۆ قووڵکردنەوەی گیانی لێبوردەیی، تەبایی و پێکەوەژیان کە هەمیشە ناسنامەی جوانی هەرێمی کوردستان بووە.
نێچیرڤان بارزانی دەشڵێت: لە خودای مەزن داواکارین ئەم مانگە پیرۆزە ببێتە سەرەتای کۆتاییهاتنی ئازار و کێشەکان و پەیامی ئاشتی و تەبایی لە هەموو جیهاندا بڵاو ببێتەوە. رەمەزان لە هەمووان پیرۆز بێت، هەموو ساڵێک بە خێر و خۆشی.