کونسوڵخانەی بەریتانیا لە هەولێر پیرۆزبایی هاتنەوەی مانگی رەمەزان لە موسڵمانان دەکات
کونسوڵخانەی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆز رەمەزان پیرۆزبایی لە موسڵمانان دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە، 17ـی شوباتی 2026، ئەندرو بیزلی کونسوڵی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر رایگەیاند: بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی پیرۆزی رەمەزان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئێوە دەکەین، ئەمساڵ کاتی تێڕامان و خوداپەرستی بۆ هەردوو مانگی ڕەمەزان و ڕۆژووی مەسیحییەکان (لێنت) پێکەوە کۆمان دەکاتەوە.
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: سبەی چوارشەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانە.
بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی رەمەزان مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی داوە، بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم.
هەروەها ڕاشیگەیاندووە، هیوادارم مانگی ڕەمەزان، مانگی خێر و خۆشی و ئاشتیی و بەخشندەیی بێت.
مەسرور بارزانی دەشڵێت: لە خودای مەزن نزاکارین کە ڕۆژوو و خوداپەرستیی هەموو لایەک قبووڵ بکات.