کەشناسی: پلەکانی گەرمان نزم دەبنەوە و هەوایەکی سارد بەڕێوەیە
بەرێوەبەرایەتی گشتیی کەسناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و پێشبینی نمەباران دەکرێت، بەڵام پلەکانی گەرما لە 4 تا 6 پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە.
بەگوێرەی کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆ چوارشەممە 18ی شوباتی 2026، ئاسمان هەندێ کات ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت بۆ نیمچە هەوری سەرتاسەری دەگۆڕێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنوورییەکان ناو بە ناو ئەگەری کەمێک نمە باران هەیە، بە تایبەت لە ناوچە سنوورییەکانی سنووری پارێزگای دهۆک و بەشێک لە ئیدارەی سۆران.
لەبارەی کەشی پێشبینیکراوی سبەى پێنجشەممە 19ی شوباتی 2026، بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەیداوە، بە هەمانشێوەی ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکاندا نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری نمە بارانی پچڕ پچڕ لە بەشێک لە ناوچە جیاجیا شاخاوییەکان هەیە.
هەروەها رایگەیاندووە، کاریگەری بارستە هەوایەکی سارد لە ناوچە سنوورییەکان نزیک دەبێتەوە و بەهۆیەوە پێشبینی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما هەیە بە نزیکەی 4-6 پلەی سیلیزی .
پلەکانی پێشبینیکراوی گەرمای بۆ 48 کاتژمێری داهاتوو بەپێوەری سیلیزی:
| شارەکان | چوارشەممە | پێنجشەممە |
| هەولێر | 22 | 17 |
| پیرمام | 19 | 15 |
| سۆران | 18 | 15 |
| حاجی ئۆمەران | 14 | 7 |
| سلێمانی | 21 | 16 |
| چەمچەماڵ | 22 | 16 |
| دهۆک | 21 | 15 |
| زاخۆ | 21 | 17 |
| هەڵەبجە | 22 | 17 |
| گەرمیان | 23 | 18 |
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان تۆماری بارانبارینی 24 کاتژمێری ناوچە جیاجیاکانی کوردستانی بڵاوکردووەتەوە، کە بەمشێوەیە:
