سامی خۆشناو کتێبی "میتۆلۆژیا و هونهر"ی بڵاوکردەوە
سامی خۆشناو، نووسەر و مامۆستای زانکۆ، نوێترین کتێبی خۆی لەژێر ناونیشانی "میتۆلۆژیا و هونهر"، کە بابەتەکە خوێندنهوهیهكە بۆ هونهری شارستانيیهتی میسۆپۆتامیا، کە لەلایەن چاپخانەی بارلا چاپکراوە، بڵاوکردەوە.
چوارشەممە، 18ی شوباتی 2026، سامی خۆشناو، نووسەر و مامۆستای زانکۆ، دەربارەی بڵاوکردنەوەی کتێبە نوێیەکەی، بە کوردستان24ی گوت: ئهو کتێبە كه ژمارهی لاپهرهكانی 149 لاپهڕهیە و له چوار بهشی سهرهكی پێكهاتووه، بەشی یەکەم بریتییە لە تەوەرەکانی تایبەت به خەسڵەتەکانی بیرکردنەوە لە شارستانیەتی میسۆپۆتامیا و پێکهاتە سەرەکییەکانی بیروباوەری ئایینی و چهند تهوهرێكی دیکە، بەشی دووەمی تەرخانکراوە بۆ تیۆرییەکانی میتۆلۆژیا، له بهشی سێیهمیشدا باس له میتۆلۆژیای میسۆپۆتامیا كراوه و بهشی چوارهمیش تهرخانكراوه بۆ پێکهاتەی هونهری و میتۆلۆژیا، له كۆتاییشدا چهند ئهنجامێك خراونەتە روو كه نووسهر پێی گهیشتووه.
سامی خۆشناو گوتیشی: ئەو کتێبە خوێندنەوەیەکە لە میتۆلۆژیا و هونەری شارستانییەتی میسۆپۆتامیا، كه تیشك دهخاته سهر یەکێک لە کۆنترین و دەوڵەمەندترین شارستانیەتەکانی مرۆڤایەتی، هەروەک روون و ئاشکرایە رەهەندە فیکرییەکانی مرۆڤی کۆن پەیوەست بوون بە کارلێککردنیان لەگەڵ دیاردەکانی سرووشت، سەرەڕای ئەو مەبەستە مادییانەی کە کاریگەرییان لەسەر بەرهەمهكانی ئەو کات هەبووه، بەڵام بیری میتافیزیکی گەورەترین کاریگەری هەبووە لەسەر ئهنجامدانی بەرهەمە فیکرییەکان، کە وای کردبوو کاری هونەری بە هەموو جۆرەکانیەوە ئەنجام بدرێت.
سامی خۆشناو، نووسەر و مامۆستای زانکۆ، ساڵی 1977، لە شاری هەولێر لەدایک بووە، مامۆستای زانکۆ و یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژی هونەرە جوانەکانی هەولێرە، ئەندامی لقی هەولێری سەندیکای هونەرمەندانی کوردستانە، خاوەنی چەندین توێژینەوەیە بە زمانی کوردی و عەرەبی.