پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق گەیشتە پەرلەمان
بۆ پەسندكردنی زیاتر لە 30 رۆژی پێویستە
![پەرلەمانی عێراق - ئەرشیف](https://d2wqffb2bc8st5.cloudfront.net/images/Dec-2020/1609237527PARLAMENT.jpg)
K24 – ھەولێر
د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بە كوردستان24ی راگەیاند، كەمێك پێش ئێستا پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عێراق گەیشتە پەرلەمان.
بەگوتەی ژمارەیەك پەرلەمانتار پەسندكردنی بودجە لە پەرلەمانی عێراق پێویستی بە زیاتر لە 30 رۆژە.
بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2021 وەك لە پڕۆژەیاساكە دیار كراوە 164 ترلیۆن دینارە، كە دەكاتە 103 ملیار دۆلار، بڕی كورتھێنان لە بودجەدا 71 ترلیۆن دینارە.
لە كۆبوونەوەی رۆژی 21/12/2020 ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی بۆ ساڵی دارایی 2021 په‌سه‌ندكرد، لە رۆژانی داھاتووشدا پەرلەمانی عێراق گفتوگۆ لەسەر ماددە و بڕگەكانی پڕۆژەیاساكە دەكات.
پێشتر ئه‌حمه‌د سه‌فار، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به كوردستان24ی راگه‌یاندبوو، به‌پێی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی (2021)، كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه په‌سند كراوه، پشكی هه‌رێمی كوردستان (12.67)ی بودجه‌ی فیدراڵی ده‌بێت، واتا زیاتر (12) ترلیۆن دینار بۆ هه‌رێم ده‌بێت.
لەماوەی رابردوودا ژمارەیەك پەرلەمانتاری عێراق نیگەرانیان لە درەنگكەوتنی ناردنی بودجە بۆ پەرلەمان دەربڕیبوو، كە دەبوایە لە 15ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ حكومەت بودجەی رەوانەی پەرلەمانی کردبایە.