له‌شه‌وی سه‌ری ساڵ هه‌موو شوێنه گه‌شتیارییه‌كان كراوه ده‌بن به‌م مه‌رجه
"كۆمپانیا و گرووپه گه‌شتیارییه‌كان ناتوانن كه‌سانی خوار ته‌مه‌نی (18) ساڵی بێنن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ دایك و باوكیان بن، ئاساییه"

K24- هه‌ولێر:
ئیسماعیل مینه خان، به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، (29ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2020)، به كوردستان24ی راگه‌یاند، گه‌شتیاران ده‌توانن بێنه هه‌رێمی كوردستان، به‌پێی رێنمایی به‌یانی ژماره (57)ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم.
به‌ڕێوه‌به‌ری گه‌شتوگوزاری هه‌ولێر گوتیشی: "به‌پێی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر، چێشتخانه و هۆتێل و مۆڵه‌كان كراوه ده‌بن و داناخرێن، هه‌چه‌نده ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه گه‌شتیار ناتوانن بێنه هه‌ولێر، به‌ڵام ئه‌وه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی پێشوازیكردنه له گه‌شتیارانی، ته‌نیا ئاهه‌نگێڕان قه‌ده‌غه كراوه".
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "له‌به‌ر حاڵه‌تی ئه‌منی، رێنماییمان ده‌ركردووه، كۆمپانیا و گرووپه گه‌شتیارییه‌كان ناتوانن كه‌سانی خوار ته‌مه‌نی (18) ساڵی بێنن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ دایك و باوكیان بن، ئاساییه، ته‌نانه‌ت ئه‌مڕۆ له بازگه‌كان (3) كه‌سی خوار ته‌مه‌نی (18) ساڵی گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه و رێگه نه‌دراوه به‌ته‌نیا به‌مه‌به‌ستی گه‌شتیاری بێنه هه‌ولێر، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و ته‌مه‌نه نابێت به‌ته‌نیا گه‌شت بكه‌ن".
روونیشی كرده‌وه، "زۆربه‌ی گه‌شتیارانی هه‌رێمی كوردستان، هاووڵاتیانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراقن، له‌گه‌ڵ ئه‌و بیانییانه‌ی له بواری دیپلۆماتی له‌كوردستان كارده‌كه‌ن".
د.ی