لە زاخۆ بازاڕی تایبەت بە مانگی رەمەزان کراوەتەوە
لەگەڵ هاتنی مانگی رەمەزان ئیدارەی زاخۆ، بەرنامەیەکی تایبەتی بۆ مانگی رەمەزاندا ئامادەکردووە و دوو بازاڕی تایبەتی کردووەتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 19ـی شوباتی 2026، گوهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە کوردستان24ـی راگەیاند: لە مانگی رەمەزاندا دوو بازاڕ کراونەتەوە بە داشکاندێکی تایبەتەوە، هەروەها هەلیکار بۆ ژمارەیەک گەنج رەخساوە، لە ماوەی کابینەی نۆیەم خێر و بەرەکەت بەسەر ئەم شارە دا رژاوە، ئەمەش بە هەوڵی راستەوخۆی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئاماژەی بەوە دا، بەرنامەیەکی تایبەتمان بۆ مانگی رەمەزان هەیە هاوشێوەی ساڵانی رابردوو، 30 فڕنی نان بە خۆرایی نان پێشکەش بە هەژاران دەکەن، هەروەها زۆرینەی کلینکە پزیشکییەکانی زاخۆ داشکاندنیان بۆ نەخۆشەکان کردووە، لیژنەکان سەردانی ئەو گەڕەک و شوێنانە دەکەن کە ماڵی هەژار و کەمدەرامەتی لێیە.
هاووڵاتییەک قسەی بۆ پەیامنێری کوردستان24 کرد و باسی لەوە کرد، زاخۆ لە زۆر لایەنەوە پێشکەوتووە و شەوانی مانگی رەمەزان سەردانی ئەم بازارە دەکەین و بیرەوەرییەکانمان لەگەڵ دۆست و هاورێەکانمان دەگێڕینەوە.