سەرۆک بارزانی: هیوادارم 2021 ساڵی كۆتایهاتنی پەتا و نەخۆشی و گرفتەكان بێت

هیوادارم 2021 ساڵی كۆتایهاتنی پەتا و نەخۆشی و گرفتەكان بێت

سەرۆک بارزانی
سەرۆک بارزانی

K24 - هەولێر

سەرۆک بارزانی پەیامێکی بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی بڵاوکردەوە و، هیوای خواست "ساڵی 2021 ساڵی كۆتایهاتنی پەتا و نەخۆشی و گرفتەكان بێت".

دەقی پەیامەکە:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینییەوە، پیرۆزبایی لە هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان و خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان دەكەم و، هیوای خێر و خۆشی بۆ هەموو لایەك دەخوازم.

هیوادارم ساڵی 2021 ساڵی كۆتایهاتنی پەتا و نەخۆشی و گرفتەكان بێت و، ئاشتی و ئاسوودەیی بۆ هەموو هاووڵاتیانی كوردستان و عێراق و گشت ناوچەكەمان بێتە دی.


مەسعود بارزانی
31ـی كانوونی یەكەمی 2020

 

Fly Erbil Advertisment