چین و توركیا رێكه‌وتنی "بنبڕكردنی تیرۆر" واژوو ده‌كه‌ن
"پراكتیزه‌كردنی پێشوه‌خت و قسه‌كردن و دانیشتنه‌كانی هه‌ردوولا ئاماژه‌ن، كه چین له‌لای خۆیه‌وه له‌چه‌ند رۆژی ئاینده په‌سه‌ندی ده‌كات"

K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
چین ئاماده‌گی خۆی راگه‌یاند بۆ رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ توركیا له‌سه‌ر په‌یماننامه‌یه‌ك بۆ ته‌سلیمكردنی تاوانباران. له‌هه‌نگاوه‌كانیشیاندا پسپۆران پێیانوایه جه‌خت له‌سه‌ر هاوكاری یه‌كتر ده‌كه‌نه‌وه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر.
به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی "زه ساوس چاینه مۆرنین"، "تشانگ یسوی" سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه له ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی نوێنه‌رانی گه‌لی چین، راپۆرتێكی به‌رزكرده‌وه بۆ ده‌سته‌ی یاسادانان، كه رۆژی 26ی كانوونی یه‌كه‌می 2020، گفتووگۆیان له‌سه‌ر كرد.

به‌پێی راپۆرته‌كه تا ئێستا رێكه‌وتنه‌كه له‌لایه‌ن هه‌ردولاوه به‌ته‌واوی په‌سه‌ندنه‌كراوه، به‌ڵام پراكتیزه‌كردنی پێشوه‌خت و قسه‌كردن و دانیشتنه‌كانی هه‌ردوولا ئاماژه‌ن، كه چین له‌لای خۆیه‌وه له‌چه‌ند رۆژی ئاینده په‌سه‌ندی ده‌كات.
لی وی پسپۆری بنبڕكردنی تیرۆر له ئینستتیوتی چین بۆ په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه هاوچه‌رخه‌كان له په‌یجین، ده‌ڵێت: "بنبڕكردنی تیرۆر به‌شێكی گه‌وه‌ره‌یه له په‌یماننامه‌كه، له‌كاتێكدا هه‌ردوو وڵات ماوه‌یه‌كی دوورودرێژه تووشی رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆر بوونه‌ته‌وه له‌ناوخۆدا". وتیشی: "بۆئه‌وه‌ی هه‌ردوولا هاوكاری یه‌كتر بكه‌ن، پێویسته رووبه‌ڕووی تیرۆری ناوخۆی وڵاته‌كانیان ببنه‌وه". وتیشی: "به‌ڵام جاری پێناچێت و دیار نییه رێكه‌وتنه‌كه ناوی هیچ گروپێك یان رێكخراوێك له‌لایه‌ن هه‌ردوو لاوه ده‌ستنیشانكرابێت له‌ناو به‌نده‌كانی رێكه‌وتنه‌كه یان به نهێنی هێشتویانه‌ته‌وه".
په‌یجین، ره‌خنه‌ی فراوانی رووبه‌ڕووبۆته‌وه له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی له كه‌رتی شینجیانگ به‌هۆی دروستكردنی سه‌ربازگه‌یه‌كی زۆره‌ملێ كه تێیدا ده‌ستبه‌سه‌ری زیاتر له ملیۆنێك موسڵمانی (ئیگۆر)-ی تێدا كراوه و كاری زۆره ملێیان پێده‌كه‌ن و تۆمه‌تبارن به تێوه‌گلانیان به تیرۆر و به‌هۆیه‌وه له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌كانی ئه‌وروپاوه، چین رووبه‌رووی ره‌خنه بۆته‌وه پێیانوایه یه‌كێتی ئه‌وروپا ئاماده‌یی تێدا نییه هیچ رێكه‌وتنێكی وه‌به‌رهێنان واژوو بكه‌ن تا چین ملكه‌چی ده‌ستبه‌رداری پاكتاوی ره‌گه‌زی نه‌بێت و واز له كاركردنی زۆره‌ملێی ئیگورییه‌كان نه‌هێنێت له شینجیانگ.
له‌به‌رامبه‌ردا توركیا له‌لایه‌ن ئه‌وروپاوه ره‌خنه‌ی توندی لێده‌گیرێت، كه به‌رده‌وامه له پێشێلكردنی مافی كورده‌كان له وڵاته‌كه‌ی و لێسه‌ندنه‌وه‌ی مافی ئازادی راده‌ربڕین. وێرای ده‌ستخسته ناو كاروباری سووریا له دوای ساڵی 2018ه‌وه كه‌چی بۆ ئیگۆر-یه‌كان بووه به په‌ناگه‌یه‌كی باش.
هه‌روه‌ها به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی (گاردیان)، چین هه‌موو رێوشوێنێك و هه‌نگاوێكی ئیجابی ده‌نێت به‌رامبه‌ر توركیا بۆ رێكه‌وتنی بنبڕكردنی تیرۆر به‌و مه‌رجه‌ی ئیگۆر-ه په‌نابه‌ره‌كانی نیشته‌جێی توركیا-ی ته‌سلیمبكرێته‌وه.
رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ئاماژه ده‌ده‌ن به‌وه‌ی كه ئه‌مه ترسه رووبه‌رووی ئه‌و خێزانه ئیگۆر-یانه و چالاكوانه‌كانیان ده‌بێته‌وه كه چین -یان جێهێشتووه و له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه داڵده دراون. یان ترسیان له‌وه هه‌یه هه‌ردوولا له‌سه‌ر حیسابی كه‌مینه‌ی ئیتنی و نه‌ژادی یه‌كتر، ئه‌م رێكه‌وتنه بخه‌نه جێبه‌جێكردنه‌وه، كه له‌ساڵی 2017ه‌وه رێگه‌ی بۆ خۆشده‌كرێت و پێشتر له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی توركیاوه ره‌تكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه چه‌ند دانیشتنێك كراوه له نێوان هه‌ردوولا و چین زیندووی كردۆته‌وه.
"لیو لان" وته‌بێژی به‌رگریكاری مافه‌كانی مرۆڤ له چین ده‌ڵێت: "رێكه‌وتنه‌كه ده‌بێته ترسێكی گه‌وره له‌سه‌ر ئیگور-ه‌كان ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ چین، چونكه روبه‌ڕووی گرتن و سزادان ده‌بنه‌وه". ئه‌و هۆشداریدا به توركیا كه پابه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بپارێزێت ئه‌ویش نه‌گێڕانه‌وه‌یانه.
ستیڤ تشانگ" به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای سۆسا چاینه له زانكۆی له‌نده‌ن ده‌ڵێت: "پرسیاری سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه چی رویداوه كاتێك توركیا پابه‌ندبووه به پاراستنی گروپێكه‌وه له نێو سنوره‌كه‌یدا به‌پێی رێكه‌وتنه نیوده‌وڵه‌تییه‌كان، هه‌تا ئه‌گه‌ر چین فشاریش دروستبكات".
ئه‌و بۆ رۆژنامه‌ی ساوس چاینه مۆرنین وتی: "ترسی ئێمه ئه‌وه‌یه توركیا له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری و سیاسی و حسابی لایه‌نی تر رێكه‌وتنه‌كه بكات".
توركیا ماوه‌یه‌كی زۆره بووه‌ته په‌ناگه بۆ 500 هه‌زار كه‌س له ئیگۆره‌كانی چین و به گه‌وره‌ترین جالیه‌ی ئیگۆر داده‌نرێت له جیهاندا.
ته‌نانه‌ت مانگی ئایار باڵێوزی توركیا له ئه‌مه‌ریكا له رێگه‌ی ئاژانسی ئه‌كسیوس دوپاتیكرده‌وه كه په‌یوه‌ندییه كه‌لچه‌ری و زمانییه‌كان له نێوان گروپه ئیتنییه‌كان و توركیادا له‌وپه‌ڕی باشیدایه، وتیشی: "هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ك په‌یوه‌ست بێت به خۆشگوزه‌رانی ئیگۆره‌كانه‌وه ئه‌وا شوێنێكی تایبه‌تی هه‌یه له خشته‌ی كاره‌كانماندا"
به‌ڵام له چه‌ند رۆژی رابردوودا توركیا سه‌رقاڵه به رێكه‌وتنی (بنبڕكردنی تیرۆر) له‌گه‌ڵ چین، ئیدی له‌سه‌ر حسابی كێیه و بۆ چییه ئه‌وه هێشتا به شاراوه‌یی ماوه‌ته‌وه.