دژه تیرۆری عێراق له ناوچه‌ی سه‌وز بڵاوه‌ی پێكراوه
خه‌زعه‌لی: "هه‌ست به په‌شیمانی ده‌كه‌م، چونكه دره‌نگ وه‌ڵامی تیرۆركردنی سه‌ركرده‌كانمان دایه‌وه. پێویسته وه‌ڵامی عێراقیی بۆ تیرۆری ئه‌و سه‌ركردانه زۆر به‌هێزتر بێت له وه‌ڵامی ئێران"
K24 – هه‌ولێر:
شه‌وی رابردوو، هێزه‌كانی دژه تیرۆری عێراق له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا بڵاوه‌یان پێكرا وه‌ك هه‌وڵێك بۆ رێگرتن له هه‌ر جۆره هێرشێكی میلیشیاكان له دژی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌و بڵاوه‌پێكردنه‌ی هێز دوای ئه‌وه هات، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان رایگه‌یاند، رێگه به هیچ زیاده‌ڕۆییه‌ك بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌ت ناده‌ین، جا له ژێر هه‌ر ناونیشانێكدا بێت.
هاوكات له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی ساڵیادی به ئامانجكرانی هه‌ریه‌ك له قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودس و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی، ئه‌ندامانی "حزبوڵڵا"ی عێراق له به‌غدا مۆڵدراوون بۆ ئه‌وه‌ی نمایشێكی سه‌ربازی بكه‌ن.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی عێراق ئاماژه‌یان داوه، چه‌ندین كاروانی هێزه‌كانی "حزبوڵڵا" و "نوجه‌با" به‌ره‌و به‌غدا هاتوون بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له نمایشه سه‌ربازییه‌كه بكه‌ن.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، رێبه‌ری هێزه‌كانی "عه‌سائیب"، "قه‌یس خه‌زعه‌لی" رایگه‌یاند، هیچ پلانێكیان نییه بۆ هێرشكردنه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا.
خه‌زعه‌لی گوتیشی: "هێرشكردنه سه‌ر باڵیۆزخانه زیانی پتره له سوودیی، بۆیه سه‌ربازگه‌كان ئامانجی ره‌وان و ده‌كرێت "مقاوه‌مه" بیانكاته ئامانج.
سه‌باره‌ت به نه‌یارێتی كابینه‌ی "مسته‌فا كازمی"، "قه‌یس خه‌زعه‌لی" گوتی: "ئێمه دژی ئه‌وه‌ین كازمی سه‌رۆك وه‌زیران بێت، چونكه ناوبراو هه‌ڵگری دوو ره‌گه‌زنامه‌یه".
سه‌باره‌ت به تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ش، "خه‌زعه‌لی" گوتی: "هه‌ست به په‌شیمانی ده‌كه‌م، چونكه دره‌نگ وه‌ڵامی تیرۆركردنی سه‌ركرده‌كانمان دایه‌وه. پێویسته وه‌ڵامی عێراقیی بۆ تیرۆری ئه‌و سه‌ركردانه زۆر به‌هێزتر بێت له وه‌ڵامی ئێران".