خلووسی ئاكار: سوپای توركیا له عێراق و سووریا به‌رده‌وام ده‌بێت
سوپای وڵاته‌كه‌ی له سووریا و عێراق و لیبیا و ژماره‌یه‌ك وڵاتی دیكه به‌رده‌وام ده‌بێت له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری به‌رگری توركیا، "خلووسی ئاكار" رایگه‌یاند، سوپای وڵاته‌كه‌ی له سووریا و عێراق و لیبیا و ژماره‌یه‌ك وڵاتی دیكه به‌رده‌وام ده‌بێت له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی.
"ئاكار" سه‌ردانی یه‌كه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌ی له ویلایه‌تی "كیلیس"ی باشووری توركیا و هاوسنووری سووریا كرد و له‌وێ قسه‌ی بۆ ژماره‌یه‌ك له سه‌ربازانی ئێشكگر كرد.
وه‌زیری به‌رگری توركیا، له‌و میانه‌یه‌دا گوتی: ئاسایشی سنوور و گه‌لی توركیا به هۆی بوونی "تیرۆریستان" و هه‌بوونی "جێپێیان" له باكووری سووریا و عێراق، كه‌وتووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌مان به‌و په‌ڕی تواناوه له لیبیا، سووریا، "باكووری عێراق"، ئازه‌ربیجان، كۆسۆڤا، بۆسنه، هه‌رسك، ئه‌فغانستان، قوبرس، خۆرهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست و ده‌ریای ئیجه به‌رده‌وام ده‌بن و پارێزگاری له ئاسایشی وڵاته‌كه‌مان ده‌كه‌ن.