له سه‌ماوه بۆمبێكی چێندراو به كاروانێكی هاوپه‌یمانی دژ به داعشدا ته‌قییه‌وه
له ده‌ستپێكی ساڵی نوێ‌دا، له سه‌ر رێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی "سه‌ماوه" بۆمبێكی چێندراو به كاروانێكی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعشدا ته‌قییه‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
له ده‌ستپێكی ساڵی نوێ‌دا، له سه‌ر رێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی "سه‌ماوه" بۆمبێكی چێندراو به كاروانێكی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعشدا ته‌قییه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراق، رایگه‌یاند، ئه‌و رووداوه هیچ زیانێكی گیانی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه و ته‌نیا زیانی ماددیی به كاروانه‌كه گه‌یاندووه.
گرووپێكی چه‌كدار، ناویان له خۆیان ناوه "قاصم الجبارین" به‌رپرسیارێتی ئه‌و هێرشه‌یان گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.
هێرشه‌كه دوای ئه‌وه دێت، "قه‌یس خه‌زعه‌لی" رێبه‌ری "عه‌سائیب" ئێواره‌ی دوێنێ رایگه‌یاندبوو، هێرشكردنه سه‌ر كاروانه سه‌ربازییه‌كان و سه‌ربازگه‌كانی ئه‌مه‌ریكا "ئامانجێكی ره‌وایه" و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدابوو، "هێرشكردنه سه‌ر باڵیۆزخانه زیانی پتره له سوودی".
هه‌روه‌ها گرووپێكی چه‌كدار به ناوی "اصحاب الكهف" له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوایان له گرووپه‌كانی "مقاوه‌مه" كردبوو، له هه‌موو شوێنێك كاروانه سه‌ربازییه‌كان و سه‌ربازگه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی بكه‌نه ئامانج.