نێچيرڤان بارزانى بۆ تۆم بەڕاک: هەرێمى كوردستان هەميشە فاكتەرى ئارامى و سەقامگيرى دەبێت

نێچيرڤان بارزانى، سەرۆكى هەرێمى كوردستان و تۆم بەڕاک نوێنەرى سەرۆك ترامپ بۆ كاروبارى سووريا کۆبوونەوە، باسیان لە دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە کرد.

ئەمڕۆ دووشەممە 23ـی شوباتی 2026، نێچيرڤان بارزانى، سەرۆكى هەرێمى كوردستان، پێشوازيى لەگەڵ تۆم بەڕاک، نوێنەرى سەرۆك ترامپ بۆ كاروبارى سووريا و باڵيۆزى ئەمه‌ريكا لە توركيا کۆبووەوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوی سەرۆکایەتی هەرێم. لە كۆبوونەوەکەدا جۆشوا هاريس، هەلسوڕێنەری باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مریکا له‌ عێراق ئامادەی بوو، پەيوەندييەكانى ئەمریکا لەگەڵ عێراق و هەرێمى كوردستان، دواپێشهاتەكانى بارودۆخى سووريا و پرۆسەى سياسى لە عێراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كران.
هەروەها ئاماژە بەوە کراوە، شاندەکە بۆ رۆڵى نێچيرڤان بارزانى لە هەوڵە ديپلۆماسييەكانى بۆ سەقامگيريى ناوچەكە و هێوركردنەوەى ئاڵۆزييەكان و رێككه‌وتنى نێوان ديمه‌شق و هه‌سه‌ده‌دا دەربڕى و  لاى خۆيه‌وه‌ نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كردەوە كە هەرێمى كوردستان وەك هەميشە فاكتەرى ئارامى و سەقامگيرى دەبێت.

هاوکات باس لەوەشکراوە، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌، تەوەرێكى ديكەى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو؛ له‌مباره‌يه‌وه‌ نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له‌ گرنگيى چاره‌سه‌ركردنى ئاشتيیانه‌ى كێشه‌كان و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له‌ ناوچه‌كه‌دا، كرده‌وه‌.