جوانترین روخساری 2020 ئه‌م كچه‌یه
یائیل له‌نێو 100 روخساری مێینه‌یی سه‌رسورهێنه‌ری جیهان له‌سه‌ر لیستی TC Candle توانی ئه‌م متمانه‌یه به‌ده‌ستبهێنێت.
K24 – مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
یائیل شلبیا، ئیسرائیلییه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كه تاجی جوانترین روخساری مێینه‌ی 2020ی به‌ده‌ستهێنا.
یائیل له‌نێو 100 روخساری مێینه‌یی سه‌رسورهێنه‌ری جیهان له‌سه‌ر لیستی TC Candle توانی ئه‌م متمانه‌یه به‌ده‌ستبهێنێت.
كه‌سێكی ته‌واو جوان و سه‌رسوڕهێنه‌ر (چاو و لوت و لێو و برۆ و برژانگ و روخسارێكی بێ ده‌ستكاری و میكیاژ) كه بووه‌ته سه‌رنجی ملیۆنه‌ها كه‌س له جیهاندا.
كچه ته‌مه‌ن 19 ساڵه سه‌رسوڕهێنه‌ره ئیسرائیلییه‌كه كه ئێستا له نێو خزمه‌تی سه‌ربازی ئیلزامی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل-دایه بۆ رۆژنامه‌ی تایمز ئۆف ئیسرائیل، وتی: "تا ئێستا هیچ پله‌یه‌كی یه‌كه‌مم له هیچ شتێك‌دا به‌ده‌ستنه‌هێناوه، ئه‌مه‌یان زۆر جوان بوو".
یائیل كچێكی خوێن شیرین، چاوێكی شینی سه‌رسوڕهێنه‌ری هه‌یه. به‌شداری رێكلامی كۆمپانیای فاشیۆنی رینوار ده‌كات و رێكلام بۆ هیتفۆنی كه‌ی ئێم ده‌كات به‌به‌رده‌وامی. هه‌روه‌ها رێكلام بۆ مادده‌ی جوانكاری و میكیاژی كۆمپانیای كه‌ی كه‌ی ده‌بلیو ده‌كات.
هه‌روه‌ها ئه‌و بووه به ئه‌ستێره‌ی ئینستاگرام كه زیاتر له ملیۆنێك فلۆوه‌ری هه‌یه به‌هۆی وێنه وروژێنه‌ره‌كانییه‌وه.
له دوای ئه‌وه‌ی دانرا به یه‌كه‌م روخساری جوانی مێینه نوسی:"سوپاس بۆ TC Candle و هه‌موو ده‌نگده‌رانی، له دڵه‌وه پێزانینم هه‌یه".
هه‌روه‌ها ساڵانی پێشتریش شلبیا بوو بوو به جێگه‌ی سه‌رنجی ده‌نگده‌رانی. له‌ساڵی 2018 له پله‌ی سێیه‌می جوانترین روخساردا پۆلێنكرا.
هه‌روه‌ها ژنێكی سه‌رسوڕهێنه‌ره -له‌شاجوان زیاتر نه‌بێت كه‌متر نییه- سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر گاڵ گادۆت (35ساڵ)ی هاوڕێ ئیسرائیلییه‌كه‌ی كه ئه‌كته‌ری DC Universe و شاجوانی ئیسرائیل بۆ ساڵی 2004، كه له‌م پێشبڕكێیه‌دا پله‌ی 21ی گرت.
به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌موو "پۆلێنكردنی جوانه‌كانی" تره‌وه، رێكخراوی TC Candle پێیوایه كه لیسته‌كه‌یان پێشبڕكێیه‌كی گشتی نییه و هه‌روه‌ها به‌دڵنیایی تایبه‌ت نییه به وڵاتێكی دیاریكراوه.
هه‌روه‌ها پێشبڕكێ كه‌یان په‌یوه‌ست نییه به جوانی جه‌سته و وروژێنه‌ری سێكسی یاخود ئه‌كته‌ره به‌ناوبانگه‌كانه‌وه له‌بری ئه‌وه لیسته‌كه‌یان هه‌وڵده‌دات كه ئه‌ستێره‌ی نوێ ده‌رخات له بواری جوانی و هه‌ستێكی نوێی جیهان به‌رامبه‌ر كه‌سێك دروست بكات كه پێشتر تاراده‌یه‌ك به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان ئه‌و كه‌سه ونه.
له سه‌روو هه‌موو ئه‌مانه‌وه وته‌یه‌كی فه‌یله‌سوفی روسی فیدۆر دۆستۆڤسكی پێشكه‌ش به یائیل كراوه، كه ده‌ڵێت: "جوان جیهان ده‌پارێزێت".
