حەشدی شەعبی لە بەغدا خۆپیشاندان دەكات

فالح فەیاز و هادی عامری لە تاران بەشداری رێوڕەسمی یادی كوژرانی سولەیمانی و موھەندیس دەكەن

خۆپیشاندانی حەشدی شەعبی لە بەغدا - 1/1/2021 - فۆتۆ: AFP

K24 - ھەولێر

لایەنگران و چەکدارانی حەشدی شەعبی خۆپیشاندانێکیان لە بەغدا ئەنجامدا و چەندین دروشمیان دژی ئەمەریكا گوتەوە.

سەدان کەس لە لایەنگران و چەکدارانی حەشدی شەعبی، بۆ یادکردنەوەی کوژرانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەبومەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، خۆپیشاندانێکیان لە بەغدا ئەنجامدا، بە بەرزکردنەوەی وێنەی سولەیمانی و موھەندیس، دروشمیان دژ بە ئەمەریکا گوتەوە.

هاوکات هەریەک لە فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح، بەشدارییان لە رێوڕەسمێك بۆ یادکردنەوەی سولەیمانی و موهەندیس کرد، کە دوێنێ 1/1/2020 لە تارانی پایتەختی ئێران به‌ڕێوه‌چوو.