له ساڵڕۆژی "قاسم سوله‌یمانی" به ئاڵای حه‌شدی شه‌عبییه‌وه خۆپیشاندانی ملیۆنی ده‌كرێت
لیژنه‌ی باڵای هه‌ماهه‌نگی خۆپیشاندان له به‌غدا رێنمایی بۆ خۆپیشاندانه ملیۆنییه‌كه‌ی مه‌یدانی ته‌حریر بڵاده‌كاته‌وه

K24 - هه‌ولێر:
بڕیاره به‌یانی، لایه‌نگرانی حه‌شدی شه‌عبی به ئامانجی ده‌ركردنی هێزه‌كانی عێراق، له گۆڕه‌پانی ته‌حریری به‌غدا، خۆپیشاندانی ملیۆنی ئه‌نجام بده‌ن.
له ساڵڕۆژی كوژرانی "قاسم سوله‌یمانی" و "ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس"، لیژنه‌ی باڵای هه‌ماهه‌نگی خۆپیشاندانی شه‌هید و سه‌روه‌ری، له به‌یاننامه‌یه‌كدا، بانگهێشتی هاووڵاتیانی عێراقی ده‌كات بۆ خۆپیشاندنی ملیۆنی، كاتژمێر (10)ی به‌یانی یه‌كشه‌ممه (3ی كانوونی دووه‌م/ جانیوه‌ری 2021)، له مه‌یدانی ته‌حریری به‌غدا.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، "نابێت هیچ ئاڵایه‌ك هه‌ڵبكرێت، جگه له ئاڵای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی، رێگه‌پێدراو نییه، هیچ كه‌سێك جلوبه‌رگی سه‌ربازی بپۆشێت".
جه‌خت كراوه‌ته‌وه، "وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ خوێنی شه‌هیدان و ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای "داگیركه‌ر" له عێراق، خۆپیشاندا‌نه‌كه ئاشتیانه‌یه و ئامانج لێی سه‌روه‌ری عێراقه".
د.ی