پەرلەمانی عێراق کارنامەی دانیشتنی رۆژی یەکشەممەی بڵاوکردەوە
په‌رله‌مانی عێراق كارنامه‌ی دانیشتنی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتووی راگه‌یاند و دانیشتنه‌كه له دوو بڕگه پێكهاتووه.
فه‌رمانگه‌ی میدیایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق خشته‌ی كاری دانیشتنی رۆژی یه‌كشه‌ممه، 1ـی ئاداری 2026ـی راگه‌یاند، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، بڕگه‌ی یه‌كه‌می دانیشتنه‌كه تایبه‌ته به ده‌نگدان له‌سه‌ر لێژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان و بڕگه‌ی دووه‌میش بریتیە له گفتوگۆی گشتیی.
له راگه‌یه‌ندراوە‌كه‌دا هاتووه، دانیشتنه‌كه كاتژمێر 9ی شه‌و به‌كاتی به‌غدا به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، له دانیشتنی پێشوودا زیادكردنی بڕگه‌ی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پۆستی سوپاسالاری عێراق بۆ پێكهاته‌ی شیعه له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی له كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌دا هه‌بێت، به‌گوێره‌ی عورفی سیاسی پشكی كورده، لایه‌نه كوردییه‌كانی توڕه كرد و زۆربه‌ی سوننه‌كانیش هه‌ڵوێستی دژیان بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان نیشاندا.