(2) گه‌نج له نهۆمی (25)ی هۆتێلێكه‌وه خۆیان فڕێده‌ده‌نه خواره‌وه
"بێ ئه‌وه‌ی به خێزانه‌كه‌یان بڵێن، زۆر بێ باكانه خۆیان هه‌ڵده‌ده‌نه خواره‌وه"

K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
شاری ناشفێڵ-ی ویلایه‌تی تێنسی، لێناگه‌ڕێت كه‌س پشوو بدات، (2) گه‌نج له نهۆمی (25)ی هۆتێڵێكه‌وه له شه‌وی سه‌ری ساڵدا، به به‌رچاوی خێزانه‌كه‌یانه‌وه خۆیان فڕێده‌ده‌نه خواره‌وه، بێ ئه‌وه‌ی به خێزانه‌كه‌یان بڵێن.
له رێگه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییه‌وه، كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوبۆته‌وه، (2) گه‌نج زۆر بێ باكانه خۆیان هه‌ڵده‌ده‌نه خواره‌وه، كاتێك یه‌كێك له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه له‌وكاته‌دا سه‌رقاڵی تۆماركردنی ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵی خێزانه‌كه‌یه، له ناكاو (2) له ئه‌ندامی خێزانه‌كه ده‌بینێت له لێواری به‌له‌كۆنه‌كه‌دان و ئاماده‌ن خۆیان فڕێبده‌ن، ئه‌میش هاوار ده‌كات: "ئه‌ی خوایه.. ئه‌ی خوایه.. ئه‌ی خوایه".
دواتر كاتێك كچه‌كه مۆبایله‌كه‌ی وه‌ره‌چه‌رخێنێت به‌ره‌و خواره‌وه، ده‌بینێت هه‌ردوو گه‌نجه، سه‌ركێشه‌كه له رێگه‌ی په‌ڕه‌شوته‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و خۆیان فڕێده‌ده‌نه خواره‌وه، بۆیه كچه‌كه ئه‌مجاره هاوار ده‌كات: "ئه‌ی خوایه.. رۆیشتن.. ئه‌ی خوایه..".
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی ناشفێڵ بانر، رووداوه‌كه له كاتژمێر (7)ی ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی، (1ی كانوونی دووه‌م/ جێنیوه‌ری 2021) تۆماركراوه. بڵاویكرده‌وه، "(2) كه‌سه‌كه له نهۆمی (25)ی هۆتێلی گراند هه‌یات، كه یانه‌یه‌كی فراوانه، خۆیان فڕێداوه‌ته خواره‌وه".
به‌پێی ناشفێڵ بانر، ئه‌م رووداوه له‌شوێنێكدایه، كه ته‌نیا (6) بلۆك (ریز خانوو) دووره له شوێنی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی (25ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ری 2020).
به‌پێی هه‌واڵه‌كه، پاسه‌وانی هۆتێله‌كه له‌و كاته‌ی (2) گه‌نجه‌كه خۆیان هه‌ڵداوه، په‌یوه‌ندیان به پۆلیسه‌وه كردووه، به‌ڵام له شوێنی وه‌ستانی ئۆتۆمبێلی نزیك هۆتێله‌كه گیرساونه‌ته‌وه و دواتر هه‌ڵاتوون.
كاتژمێر 6:30 سه‌رله‌به‌یانی (25)ی كانوونی یه‌كه‌م، (ئه‌نتۆنی كوین وارنه‌ر) له رێگه‌ی ئۆتۆمبێله‌وه، له ناشفێڵ-ی ویلایه‌تی تێتسی، كارێكی خۆكوژی ئه‌نجامدا.