سۆمۆ: رێککەوتنی ئۆپێک پڵەس لێکەوتەی ئەرێنی لەسەر عێراق هەبوو

لە سەرەتای ئەم مانگەوە ئاستی بەرهەمهێنانی وڵاتانی ئۆپێک پڵەس بەرزدەکەنەوە

رێککەوتنی ئۆپێک پڵەس لێکەوتەی ئەرێنی لەسەر عێراق هەبوو
رێککەوتنی ئۆپێک پڵەس لێکەوتەی ئەرێنی لەسەر عێراق هەبوو

K24 – ھەولێر:

عەلا یاسری بەڕێوەبەری کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق "سۆمۆ" رایگەیاند، رێککەوتنی ئۆپێک پڵەس لێکەوتەی ئەرێنی لەسەر عێراق هەبووە.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ گوتی: دوای رێککەوتنی ئۆپێک و بە دیاریکراوی مانگی رابردوو، رۆژانە 2 ملیۆن و 900 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەکراوە و داهاتەکەی 4 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار بووە.

دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و داڕمانی نرخی نەوت، وڵاتانی ئۆپێک پڵەس لە مانگی ئایاری ساڵی رابردوو لەسەر کەمکردنەوەی 10%ی کۆی بەرهەمهێنانی جیهانی رێککەوتن.

بە گوێرەی رێککەوتنەكە لە سەرەتای ئەم مانگەوە ئاستی بەرهەمهێنان بەرزدەکەنەوە و کۆی کەمکردنەوەی رۆژانە بۆ 500 هەزار بەرمیل نەوت کەمدەکەنەوە.